خاوكردنەوەی بەردەوام تاڵەكانی قژ دەسووتێنێت

خاوكردنەوەی بەردەوام تاڵەكانی قژ دەسووتێنێت

هەرگیز قژی‌ خاو مۆدێلی‌ ناڕوات‌و هیوای‌ هەموو خانمێكە كە قژی‌ خاو بێت، هەندێك لە خانمان لە منداڵییەوە خاوەن قژێكی‌ لوولن، ئەوەش هەندێكجار نیگەرانیان دەكات‌و بەبەردەوام لەهەوڵی‌ خاوكردنەوەی‌ قژەكانیاندان، بەڵام دەركەوتووە زۆر خاوكردنەوەی‌ قژی‌ لوول، زیان بەتەندروستی‌ قژ دەگەیەنێت‌و دەیسووتێنێت.
شارەزایان لەلێكۆڵینەوەیەكدا ئاشكرایان كردووە، ئەو ماددەو بەرهەمهێنراوانەی‌ بۆ خاوكردنەوەی‌ قژی‌ لوول بەكاردەهێندرێن، لەناو هەندێكیاندا ماددەی‌ كیمیاوی‌ هەیە، كە هۆكارێكن بۆ زیان گەیاندن بەڕەگ‌و تاڵی‌ قژەكان، ئەوەش دەبێتەهۆی‌ لاوازكردن‌و سووتاندنی‌ تاڵی‌ قژەكان‌و زیانگەیاندن بەقژ.

زۆرترین بینراو