خاوەنی نایاب ترین چێشتخانەو كەباب لەشاری سۆران كۆچی دوای كرد

خاوەنی نایاب ترین چێشتخانەو كەباب لەشاری سۆران كۆچی دوای كرد

زاری كرمانجی-دیانا: ئێوارەی ئەمڕۆ 16-9-2019 مام دەروێش، كەسایەتی ناسراو و خاوەنی نایاب ترین چێشتخانە لەرووی دروستكردنی كەباب لەناحیەی دیانا و سۆران كۆچی دوای كرد.
هەروەك كرمانج عیزەت، قائیمقامی سۆران رایدەگێنێت " كەم كەس هەبوو ڕوو لە سۆران بكات، بێ جەمێكی كەبابی دەروێش بگەڕێتەوە، مام دەرویش ببووە ئادرەسێكی ناوداری خۆش خواردنی شارەكەمان. وەك چۆن دەیان شاری دونیا بە جۆرێكی خواردن بە ناو بانگن، مام دەرویشیش كەبابێكی نایابی كردە خۆش ژەمی سۆران. ئیتر مەرج نیە ناودارانی مێژوو تەنیا سیاسی و ئیداری وكۆمەڵایەتی خاوەن مێژوی پڕشەنگدار بن، مام دەروێشێكیش هەیە دەبێتە سەرمایەی شارەكەی !
بە داخەوە ئەم ئێوارەیە مام دەروێشی سەرمایەی شارەكەمان كۆچی دوایی كرد. خۆی چوو بەڵام مێژوێكی ناوبانگداری بۆ شارەكەی جێ هێشت و قەت وون نابێ

زۆرترین بینراو