خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیێندرێت

خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیێندرێت

زاری كرمانجی - وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 25ی ئه‌یلوول، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی 12ـی ئامادەیی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو كرده‌وه‌.

بەپێی خشتەکە تاقیکردنەوەکانی خوولی دووه‌می ته‌واوكاری 12ـی ئامادەیی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سێی ئۆكتۆبه‌ر سه‌عات هه‌شت و 30 خووله‌كی به‌یانی داهاتووه‌ دەست پێ دەکات و تاکو 12ی ئۆكتۆبه‌ر بەردەوامی دەبێت.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، 43 هه‌زار و 323 تووشبوو له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ئه‌مڕۆ، 27 هه‌زار و 698 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، هه‌زار و 572 كه‌س به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.

 

 

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو