خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بڵاو دەكرێتەوە

خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بڵاو دەكرێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردساتن راگەیاندراوێكی سەبارەت بە پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "لە كانگای هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر داواكاری ئەفسەران سەبارەت بە پلە بەرزكردنەوە، وەزیری پێشمەرگە بەدواداچوونی لە ئەنجوومەنی وەزیران كرد و بە پێی ئەو زانیاریانەی بە وەزیری پێشمەرگە دراوە رۆژی سێشەممە خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران هی ساڵی 2017 دەگەڕێتەوە".
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، "وەزیر راستەخۆ لە سەر ئەم پرسە سەرۆكی حكوومەتی هێناوەتە سەر خەت و پێی راگەیاندووە كە ئەفسەرانی پێشمەرگەش مافی خۆیانە وەكو ئەفسەرانی ناوخۆ خشتەی پلەبەرزكردنەوەیان لە كاتی خۆی بگەڕێتەوە و سەرۆكی حكوومەتیش بەڵێنی چارەسەری ئەم كێشەیەی پێ داوە".

زۆرترین بینراو