خواردنی ماست و سودەكانی

خواردنی ماست و سودەكانی

ماست سەرچاوەیەكی بە سوودی خوراكی زۆربەی تاكەكانە بەڵام سوودە تەندروستیەكەی سەر سۆرهێنەرە و پزیشكان بە چەندین لێكولێنەوە سوودەكانی ماستیان بەمشێوەیە دیاری كردووە،
خواردنی ماست كۆبونەوەی چەوری لەناوچەی سك ” ورگ” ناهێڵێت‌و چەند بەكتریایەكی بەسودی تێدایە هاوكارە لەهەرسكردنی خۆراك و نەهێشتنی غازاتی ڕیخۆڵەكان و كار لەسەر پاككردنەوەی گەدە دەكات لەخۆراكە زیادەكان هەروەها ڕزگار كردنت لەزنجیرەیەك بەكتریا كە دەبێتە هۆی ناخۆشكردنی بۆنی دەم وا باشە شەوانە پێش خەوتن كەمێك ماست بخورێت.
هەروەها چەورییەكانی ناو لەش دەسوتێنێت و ماسولكەكان بەهێز دەكات، ڕێگرتن لەدروستبونی خانەی نوێی چەوری دەكات‌و ڕێژەی كۆلیسترۆل لەخوێندا كەمدەكاتەوە.
پرۆتینی ناو ماست دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن‌و بەسودە بۆ كەسانی بەساڵاچوو‌و نیشانەكانی پیری دوادەخات و پێست بریقەدارو نەرم دەكات هەروەها گەدە بەهێز دەكات و دەبێتە هۆی ڕاگرتنی سكچون و ئارەزوی خواردن دەكاتەوە پلەی گەرمی لەش ڕادەگرێت.
ماست بەسودە لەكاتی هەوكردنی جگەر و ڵاواز بونی گورجیلە دەركەری غازاتە‌و مێشك هێوردەكاتەوە‌و هاوكارە لەدابەزانی كێش، جیا لەوانەش ماست، بۆ گەشەی منداڵ بە سوودە‌و لەتەمەنی دە مانگیەوە پێویستە بدرێت بەمنداڵ .

زۆرترین بینراو