خواردنی میوە و دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، دڵ دەپارێزن

خواردنی میوە و دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، دڵ دەپارێزن

لەلێكۆڵینەوەیەكی‌ تەندروستی‌ ئاشكراكراوە، كەمكردنەوەی‌ بەكارهێنانی‌ خوێ‌ لەخۆراكدا ڕێگری ناكات لە تووشبوون بەجەڵتەی‌ دڵ‌و مێشك‌و مردنی‌ پێشوەخت، بەپێچەوانەی‌ لێكۆڵینەوەكانی‌ ڕابردووەوە.
توێژەران لەلێكۆڵینەوەیەكی‌ چڕ‌و پڕدا، كە لەسەر نزیكەی‌ (6500) شەش هەزا‌و پێنج سەد كەس ئەنجامدرا، بۆیان ئاشكرابووە، هیچ بەڵگەیەكی‌ بەهێز نییە بۆ ئەوەی‌ بیسەلمێنێت كەمكردنەوەی‌ خوێ‌ لەسیستمی‌ خۆراكدا مەترسییەكانی‌ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی‌ دڵ‌و مردنی‌ پێشوەخت ناهێڵیت.
توێژەران هۆشداری دەدەن هۆكاری دیكە هەن بۆ پاراستنی‌ تەندروستی‌، وەك خواردنی‌ میوە، ئەنجامدانی‌ وەرزش، خواردنی‌ كەم چەوری‌‌و جگەرە نەكێشان.

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو