خواردن وەك پێویستیەكی گرنگ لە كاتی سكپڕیدا

خواردن وەك پێویستیەكی گرنگ لە كاتی سكپڕیدا

 

توێژینەوەیەك ئاشكرای كردووە پەیوەندییەكی قوڵ لە نێوان جۆری خۆراكی دایك لە كاتی سكپڕی و كەمبوونەوەی مەترسی كەموكوڕیی جەستەیی لە كۆرپەلەدا هەیە.
توێژینەوەكە، یەكەمین لێكۆڵینەوەی لەو شێوەیە كە پەیوەندی راستەوخۆی نێوان خۆراكی دایك و كۆرپەلەكەی لە كاتی سكپڕیدا ئاشكرا دەكات و دەیسەلمێنێ خۆراكی باش منداڵ لە شێواویی جەستەیی، وەك بوونی لێوی كەروێشكانی دەپارێزێت.
بەكارهێنانی ترشەڵۆكی فۆلیك لەلایەن دایكانەوە، لە كاتی سكپڕیدا بە رێژەی 40 لە سەد، تووشبوونی كۆرپەكانی بە كەموكورتی جەستەیی لە شێوەی بۆڕی دەمار كەمكردووەتەوە.
توێژینەوەكە، پشتی بە چاودێریكردنی جۆری خۆراكی دایكانی ئەو منداڵانە بەستووە و دەركەوتووە ئەو دایكانەی خۆراكی باشتریان خواردووە، مەترسی تووشبوونی كۆرپەكانیان بە ئیفلیجی مێشك بە رێژەی 50 لە سەد كەمتر بووە.

زۆرترین بینراو