خواست لەسەر كڕینی زێڕ لەكەمبوونەوەدایە

خواست لەسەر كڕینی زێڕ لەكەمبوونەوەدایە

خاوەن دوكانێكی زێڕنگری لەبازاڕی سۆران ئاشكرای دەكات "لەئێستادا نرخی زێڕ لەبەرزبوونەوەدایەو خواستی كڕینیشی كەمە لەلایەن هاووڵاتییانەوە.
هەڵمەت حاجی خاوەنی زێڕینگری هەریاد لە قەزای سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند: "لە دوای جەژنی رەمەزان تا ئێستا هەر مسقاڵێك زیڕی عەیار (21) زیاتر لە 30 هەزار دیناری هاتۆتەسەر، بەمەش گرانترین نرخی تۆماركردووە بەرامبەر بەم دوو ساڵەی رابردوودا، دیارە ئەم بەرزبوونەوەش پەیوەندی بە پرۆسەیی جیهانیەوە وەیە كە رۆژانە نرخەكان لەوێ‌ دیاری دەكرێت".
گووتیشی " بەشێوەیەكی گشتی لەشاری سۆران، خواست لەسەر كڕینی زێڕ لەكەمبوونەوەدایە، بەڵكو هاووڵاتییان زیاتر زێڕەكانیان دەهێنە بازاڕ و دەیانفرۆشنەوە.

زۆرترین بینراو