خواست لەسەر كڕینی سوپای دار زیادیكردووە

خواست لەسەر كڕینی سوپای دار زیادیكردووە

رەمەزان هەرنی –  زاری كرمانجی : لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان هاووڵاتیان بەرێژەیەكی بەرچاو روویان لە كڕینی سوپای دار كردووە بۆ خۆگەرمكردنەوە لە سەرمای زستان، وەستایەكی دروستكردنی سوپای داریش ئاشكرا دەكات، خواستی هاووڵاتیان لەسەر سوپا زیاتر بووە.

مشیر, خاوەنی كارگەی گیرەیە بۆ دروستكردنی سوپای دار لە دەڤەری ئاكرێ بەزاری كرمانجی  گوت:"  ماوەی سێ ساڵە لەم مانگەوە دەست بە دروستكردنی سوپای دار دەكەم, هاووڵاتیان بەلێشاو دێن بۆ كڕینی سوپا بەوەی لە ناوچە شاخاویەكان بەفرێكی زۆر دەبارێت بۆیە هاووڵاتیانیش بۆ خۆ پاراستن لەسەرمای زستان سوپای دار بەكاردێنن.

مشیر ئەوەشی خستەروو: ئەمساڵ جیا لە خەڵكی گوندەكان لە سەنتەری شارەكانەوە بۆ كڕینی سوپای دار سەردانمان دەكەن زیاتر لە خەڵكی لادێەكان, خەڵك رەزو باغەكانیان دەبڕنەوە بۆ دار بۆ ئەوی لە زستاندا سودی لێ ببینن، لە ئێستاوە هاووڵاتیان سەڕەیان گرتووە بۆ ئەوەی سوپای دار بۆیان دروست بكەم, رۆژانە 3 بۆ 4 سوپا دروست دەكەم, نرخیان لە 60 بۆ 70 هەزار دینارە بە بۆڕیەوە،

مشیر گوتیشی:"  لەم سێ ساڵەدا نزیكەی هەزار سوپای دارم دروستكردووەو فرۆشتووە خواستێكی زۆر لەسەر هەیە لەلایەك بەهۆی هەرزانی نرخیان و لەلایەكی ترەوە بەهۆی كەمی نەوت، بۆیە هاووڵاتیان پەنایان بۆ سوپای دار هێناوە.

زۆرترین بینراو