خورما رێگە لە ژەهراویبوون دەگرێت

خورما رێگە لە ژەهراویبوون دەگرێت

 

خواردنی چەند دەنكێك خورما بە پێی لێكۆڵینەوە تەندروستییەكان ، ئەم سوودە گرنگانەی هەیە :
1- بۆ ژەهراویبوون: خواردنی رۆژانەی خورما یارمەتی لەش دەدات بەشێك لەو ژەهرانەی لە خانەكاندا ماوەتەوە، وەك قوڕقوشم، كە لەم سەردەمەدا بە هۆی پیسبوونی ئاوو هەوا (دەرهاویشتەی ئوتۆمبیل و كارگەكان)و خۆراكەوە زیادی كردووە فڕێ بدات.
2- ناڕەحەتی ریخۆڵەكان: خورما یارمەتی ریخۆڵەكان دەدات بە باشی ئەركەكانیان جێبەجێبكەن و هەروەها بۆ دامەزراندنی كۆمەڵگای بەكتیریای بەسوود بۆ ریخۆڵەكان. گوشراوەی خورما بە سوودە بۆ نەهێشتنی (قەبزی) بیانیان پێش خواردن.
3- بەرزكردنەوەی ئاستی وزە:
خورما گەلێك كانزاو خوێ و ڤیتامینی گرنگی تێدایە كە كاریگەری بۆ سەر مێشك هەیەو كەموكورتییە خۆراكییەكانی لەش پر ِدەكاتەوە. گوشراوی خورما كە لە ئاودا خوسێنرابێت بۆ مرۆڤی بە تەمەن بەتایبەتی زۆر بەسوودە بۆ هێز پێدانەوەی لەش و رزگاركردنیان لە ژەهرە كەڵەكەبووەكان لە خانەكاندا بە درێژایی ساڵانی تەمەنیان. لەگەڵ ئەمانەشدا بە خواردنی خورما بە شێوەیەكی رۆژانە باری دەروونیی مرۆڤ جێگیرتر دەبێت.
4- رێگەگرتن لە قەڵەویی:
لەبەر ئەوەی خورما برێكی زۆر توخمە خۆراكی تێدایە بووەتە خواردنێك كە بەرهەڵستی برسێتی دەكات. هۆی سەرەكی قەڵەویش هەستكردنی هەمیشەییە بە برسێتی و ئارەزووكردنی خواردنە، بە واتای بەكاربردنی بڕی زۆر چەوری و شیرینی. خواردنی چەند دەنكە خورمایەك چارەسەرە بۆ هەستكردن بە تێربوون. ئەم دەنكانە شەكری پێویست بەلەش دەدەن و بە ڕێژەیەكی زۆر هەستی برسێتی كەم دەكەنەوە و لە ئەنجامدا خواردن كەمتر بەكار دەهێنرێت.
5- چارەسەری تێكچوونی جگەر: خورما چارەسەرە بۆ ئەوەی جگەر لە ژەهرەكان رزگار بكات، بەتایبەتی لە كاتی رۆژووگرتندا بۆ بەربانگ.
6- چارەسەری هەوكردنی سییەكان و قوڕگ و هەڵامەت: گوشراوەی(شەربەتی) خورما چارەسەری هەوكردنی قوِرگ و گەلێك جۆر تاو هەڵامەت دەكات. ئەگەر بەردەوامیش بخورێت چارەسەری هەوكردنی درێژخایەنی سییەكان دەكات.
7-چارەسەری كلۆربوونی ددان: خورما فیتامین (A-B١-B٢)و ماددەی فلۆری تێدایە كە بەرهەڵشتیی كلۆربوون دەكات. هەروەها توخمی سیلینیومی تێدایە، كە دژی شێرپەنجەیە.

زۆرترین بینراو