خولی فێرگەكان و هیوایەكی گەش

خولی فێرگەكان و هیوایەكی گەش

كەمال یوسف عەبدولڵا


چەند ساڵێكە گوێبیستی ئەوە بووینە كە لە شارو شارۆچكەكان و تەنانەت لە گەڕەكەكانیش چەندین فێرگەی توپی پێ كراوەتەوەو ڕۆژانە مەشق و ڕاهێنان دەكەن، جار بەجارەش یاری دۆستانە ئەنجام دەدەن، كاتێك لێیان نزیك دەبووینەوە و ڕازی دڵی ڕاهێنەرو یاریزانەكانمان وەردەگرت، هەموو هیواو ئاواتیان ئەوەبوو خولێكی سەرتاسەریان بۆ بكرێتەوەو بتوانن نوێنەری گەڕەك و شارەكەیان بن، یەكێتی ناوەندی تپی پێی كوردستان دوای بەشداری پێ كردنی ڕاهێنەرانی فێرگەكان لە خولێك كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تیایدا ڕاهێنەرەكان بڕوانامەیان بەسەر دابەش كرا، ئیتر هیواو ئاواتی یاریزانەكانی هێنایە دی و خولی فێرگەكانی كوردستانی كردەوە، جگە لە بەدەست هێنانی بردنەوەو نازناوی خولەكە مەبەستێكی گەورەی لە پشتە ئەویش پێگەیاندن و دروست كردنی یاریزانی باش و لێهاتووە بۆ یانەكانی كوردستان، بۆیە بەو هیوایەم ڕاهێنەرانی یانەكان لەسەر ئاستی تازە پێگەیشتووان ئامادەی یاریگاكان بن و بە ووردی سەرنجی یاریزانەكان بدەن، دڵنیام چەندین ئەستێرەی تۆپی پێ خۆیان حەشار داوەو ئەوان دەتوانن بانگهێشتیان بكەن و بیان درەوشێننەوەو تا دوای چەند ساڵێكی تر ناو دەر بكەن و وەرزش و یاری تۆپی پێی كوردستان بەرەو پێش ببەن.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو