خولی پەروەردەی لەخۆگر بەرێوەچوو

خولی پەروەردەی لەخۆگر بەرێوەچوو

محەممەد مەحموود–رواندز
بۆزیاتر گرنگیدان بە پرۆسەی پەروەردەوفێركردن و هاوكاریكردنی ئەو قوتابییانەی توانیای وەرگرتنیان لاوازە یان هەر هۆكارێكی جەستەیی و بیركردنەوەیان هەیە ، لەرواندز خولێك بەناوی پەروەردەی لەخۆگر بەرێوەچوو.
لەم بارەیەوە سامان عەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز بەزاری كرمانجی راگەیاند" لە ڕواندز لەهۆڵی قوتابخانەی(موژدەی بنەڕەتی كچان) خوولێك كە تایبەت بوو بە پەروەردەی تایبەت بەناوی (خولی پەروەردەی لەخۆگر) واتە فێركردن و چۆنیەتی پەروەردەكردنی ئەو مندالڵانەی، كەئاستەنگی فێربوونیان هەیە یاخوود ئاستەنگی جیاجیایان هەیە، لەبوارەكانی دیكەی وەكو،جەستەیی و هزری و هەر بوارێكی دیكەی پەیوەست بە فێركردن و فێربوون ئەم خولە تایبەتە كرایەوە ، خولەكە لەلایەن مامۆستا(تارق خالید معروف) سەرپەرستیاری پسپۆڕی پەرەوەردەی تایبەت گووترایەوە.
سامان عەزیز گووتیشی" خوولەكە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو، ڕۆژانە بۆماوەیی سێ كاتژمێرو نیو وانەكانی خولەكە دەگوترانەوە،ئامانج لەم خوولە ئاشناكردنی مامۆستایان بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ مندالڵانی كەم تواناو ئەومندالڵانەی لەهەر بوارێك گرفتیان هەیە، جێگای ئاماژە پێكردنە خوولەكە لەسەر ئاستی قەزاییەكانە، تەنها یەك قوتابخانە تەواوی ستافی مامۆستایان و كارگێڕی قوتابخانە لەم خوولەدا ڕاهێنانیان پێ دەكرێت، دەبنە ڕاهێنەری پەروەردەی تایبەت. لەدوایشدا، بۆ سالڵانی ئایندە، ئەم ستافەی مامۆستایانە، دەبنە ڕاهێنەر، دەتوانن خول بۆ مامۆستایانی سنوورەكە بكەنەوە، ئەم خوولە هەموو قوتابخانەكان دەگرێتەوە.

زۆرترین بینراو