خولێكی دیكەی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە

خولێكی دیكەی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: خولی تۆپی پێی یانەكانی رووسیا كە نزیكەی دوو مانگە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا وەستاوە‌، بە بڕیارێكی یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە كاتی دەستپێكردنەوەی یارییەكان دیاركرا.
یەكێتی تۆپی پێی رووسیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە نوسراوێك ئاشكرایكردوە كە یارییەكانی پریمەرلیگ و خولی پلە دوو كە لە رۆژی ١٧ی ئادارەوە راگیراون، لەنێوان رۆژانی 21-6 تا 22-7 ئەنجامدەدرێن.
تەواوی یارییەكانی ئەو خولە بە بێ ئامادەبونی هاندەر بەڕێوە دەچێت و لە هەر یارییەكیشدا هەر تیمێك بۆی هەیە پێنج گۆڕانكاری ئەنجام بدات، لە ئەنجامی یارییەكانیشدا كە ماوەی چوار هەفتە دەخایەنێت، دوو یانەی كۆتایی ریزبەندی خولەكە دادەبەزن بۆ خولی پلە دووی ئەو وڵاتەو ئەو یانانەشی‌ ریزبەندی یەكەم و دووەمی خولی پلە دووی ئەو وڵاتە بەدەست دێنن، ساڵی داهاتوو بەشداری لە ركابەرییەكانی پریمەرلیگی ڕوسیا دەكەن.
هاوكات یارییەكانی جامی رووسیا درێژەیان دەبێت و رۆژی 25-7 یاری كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەش ئەنجام دەدرێت.

زۆرترین بینراو