خولێک بۆ ڕێنمای پەروەردەیی دەکرێتەوە

خولێک بۆ ڕێنمای پەروەردەیی دەکرێتەوە

محەممەد مەحموود
بۆگرنگی دانی زیاتر بەتوێژەران و ڕێنمایکارانی پەروەردەی سبەی دووشەممە لەهۆڵی قوتابخانەی دیانای بنەڕەتی بۆ ئەو ڕێنمایکارانەی سەربەمیلاکی پەروەردەکانی دەڤەری سۆران خولی رێگاکانی رێنمایکردنی پەروەردەیی دەکرێتەوە.
سالارسادق بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی سۆران بەزاری رمانجی راگەیاند: وەزارەتی پەروەردە بە هاوکاری ئەنجوومەنی رۆشنبیری بەریتانی هەڵدەستێت بە کردنەوەی ( خولی رێگاکانی رێنمایکردنی پەروەردەیی) بۆ رێنمایکارانی پەروەردەیی سەر بە میلاکی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەکانی (سۆران ، مێرگەسۆر ، چۆمان ، رواندز )
سالارسادق گووتیشی:خولەکە له هۆلی قوتابخانەی دیانای بنەڕەتی تێکەڵاودەبێت و بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت ، ڕۆژی دووشەممە لە ڕێکەوتی ۱۷-٦-۲۰۱۹ دەست پێ دەکات و بەرواری ۲۳-٦-۲۰۱۹ کۆتای پێ دێت ،رۆژانەش لە کاتژمێر ۸:۳۰ بەیانی ئەم خولە دەست پێدەکات تاوەکوکاتژمێر۱۲:۳۰نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، ڕاهێنەرانی ئەم خولەش بریتین لە ئەکرەم ئەحمەد ڕەشید و ئیسماعیل حوسێن تەها.

 

 

 

زۆرترین بینراو