خولەکانی ئەوروپا دەستیان پێکردەوە

خولەکانی ئەوروپا دەستیان پێکردەوە

زاری کرمانجی:
دوێنێ هەینی خولەکانی ئەوروپا دەستیان پێکردەوە و لەیەکەم یارییدا بایرن میونشن نیو دەرزەن گۆڵی تۆمارکرد.
یارییەکانی خولی ئەڵمانیا و ئینگڵاند دەستیان پێکردەوە. لەپرێمەرلیگ، ئارسناڵ بووه میوانی کریستاڵ پاڵاس و یارییەکەی 2-0 لێبردەوە.
لەیەکەم یاریی خولی ئەڵمانیاش، بایرن میونشنی هەڵگری نازناو بووە میوانی ئینتراخت فڕانکفۆڕت ـی پاڵەوانی یۆرۆپالیگ، یارییەکە بە 6-1 لەسوودی یانەکەی هەرێمی باڤاریا تەواوبوو.
بڕیارە ئەمڕۆش ژمارەیەک یاریی دیکە بەڕێوەبچن و یارییەکانی خولی فەڕەنسیش دێنە ئەنجامدان.
لەپرێمەرلیگ، کاتژمێر 2:30 ـی دوانیوەڕۆ فولهام میوانداری لیڤەرپووڵ دەکات.
کاتژمێر 5ـی ئێوارە ئەم یارییانە بەڕێوەدەچن.
بۆرنمۆس ـ ئەستۆن ڤێلا
لیدز یونایتد ـ وۆڵڤەرهامتن
نیوکاسڵ ـ نۆتینگهام فۆڕێست
تۆتنهام ـ ساوسهامتن
کاتژمێر 7:30 ـی ئێوارەش ئێڤەرتۆن میوانداری چێڵسی دەکات.
گرنگترین یاریی بۆندزلیگا لەنێوان برۆسیا دۆڕتمۆند و بایر لیڤەرکۆزن دەبێت.
یارییەکانی خولی فەڕەنسیش بەڕێوەدەچن کاژمێر 10ـی شەو پاریس سانجێرمان و کلێرمۆن بەیەک دەگەن.