خوێندنى ساڵى 2021 ده‌كرێته‌ ئۆنڵاين

خوێندنى ساڵى 2021 ده‌كرێته‌ ئۆنڵاين

به‌ گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى بي بي سى به‌رێتانى، زانکۆی کامبرج لەوڵاتی بەریتانیا بڕیاریدا کە خوێندنى ساڵی داهاتوو 2021 لەم زانکۆیە بەشێوەی ئۆنلاین به‌رێوه‌بچێت و كه‌مپسى زانكۆيه‌كه‌ داخراو ده‌بێ، به‌ڵام تەنها لە هەندێک کاتی زۆر پێویست بەشێوەی گرووپی بچووک مامۆستايان ده‌توانن قوتابیان ببینێت. ئه‌م برياره‌ش له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ مه‌ترسييه‌كانى كۆرۆنا ڤايرۆس له‌و وڵاته‌ بوونى ماوه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌رى گۆڕانى بارودۆخى ته‌ندروستى، زانكۆيه‌كه‌ بڕيارى ديكه‌ى ده‌بێت بۆ پرۆسه‌ى خوێندن.

 


 

- سه‌رچاوه‌: 

زۆرترین بینراو