خوێندنی ساڵی داهاتوو چۆن دەبێت

خوێندنی ساڵی داهاتوو چۆن دەبێت

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندنی ساڵی 2020 بۆ 2021، بڕیاری قەرەبووكردنەوەی خوێندنی ئەمساڵی دەركرد.

ئەمڕۆ 3-6-2020حوزەیران، وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوێكی ئاماژەی بەوەداوە"، بەمەبەستی پاراستنی خوێندن و قەرەبووی قوتابیان بۆ ئەو بابەتانەی كە بەهۆی سیاسەتی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندن نەتواندراوە سوودیان لێ ببیندرێت، بڕیار دراوە لە دەستپێكی ساڵی خوێندنی ئایندەدا قەرەبووی قوتابییان بكرێتەوە".

لە نووسراوەكە زیاتر ئاماژە بەوە كرداوە" ، لە دەستپێكی ساڵی خوێندنی 2020 بۆ 2021 قەرەبووی قوتابیانی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگەكان دەكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان و یەكە ئیدارییەكان، ڕادەسپێرن بۆ دید و وەرگرتنی پێشنیار و بۆچوونی سەرپەرشتیارانی پسپۆڕانی بواری پەروەردە، تا پلانێك بۆ ڕێكەوتی یەكی ئاب ئامادە بكەن".

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو