خۆگونجاندن

هێرۆ عەبدولڕەحمان 

لە هەموو بارودۆخێکی ژیاندا، ئێمەی مرۆڤ پێویستیمان بە خۆگونجاندنە، ئەمە بە خاڵی دەسپێك دێت لە ژیان،خۆگونجاندن وەكو لێبووردەیی کاری مرۆڤە مەزنەکانە، کە بەیەک ئاراستەدا دەرۆن کە ئەمیش بەردەوام بوونە لە ژیان.
خۆگونجاندن، لەگەڵ سەختیەکانی رۆژگار کە بەمانای خۆشی، ناخۆشی، بەرگەگرتنی ئازەرەکانی ژیان کە پڕیەتی لە چاڵی و چۆڵی و مەینەتی.
بەڵام کە لەگەڵی گونجای وەك ئەوە وایە ژیان بۆمانەوە مانایەکی تەواوی هەبێت،یاخود خۆ گونجاندن لەگەڵ تاکەکانی کۆمەڵگە رازیکردنی رازەکانیان ئەم کارەش بکەین، تاوەكو پەیوەندییەکان پەرە پێبدەین و جوانیان بکەین لە دیوە باشەکانی خۆمان،گرنگە تۆ گرنگی بە هەستی کەسەکان بدەی بەدەر لەوەی هەستی خۆشت فەرامۆش نەکەی، خۆت نەکەیتە قوربانی، وابکەی دۆخەکە لە رەزامەندی خۆت و کەسانی چوار دەورت دەستەبەر ببێت.
وەك ئەزانین گرنگترین خۆگونجاندن لە نێوان خێزانە، بە تایبەت هاوسەران، چونکە گەر بمانەوێ لەو نێوانەدا رەزامەندی کەسێك بۆ خۆ گونجاندن لە گەڵی ئاسانترە لە هی زیاتر ، بەڵام ئاخۆ ئێمە ئەوەمان دەوێت، هەندێك جار لەدوای پەیوەندی و خۆشەویستێکی زۆر تا دوو کەس ژیان پێکەوە ئەنێن،  بەڵام کە سەیر ئەکەین لە زۆر رووەوە کەم و کوریان هەیە ،کە لە ژیانی زۆربەمان ئەو ناتەواویە هەیە، بەڵام لێرەوە ئەمان هەڵەستن بە خۆ گونجاندن، لەم بارو دۆخە سەختەشدا گەر بیانەوێ دەتوانن، چونکە پەیوەندێکی بەهێز کۆی کردوونەتەوە ،بەڵام هەندێ جاریش بینیومانە ئەم بارودۆخە سەختانەی ژیان کە بەسەریان زاڵ ئەبێت، وەك رەشەبایەك پەل و پۆیان ئەشکێت و ناتوانن لەگەڵ بارودۆخی ژیانیان خۆیان بگونجێن و خاڵە لاوازەکانی یەکتری ئەکەن بە بهانە زیاترو زیاتر ناگونجێن و ئەمان نازانن کە ژیانی هاوسەری وەكو وەرزەکانی ساڵ وایە ، کاتێك ڕەشەبای پاییز هەموو لقی درەختەکان ئەشکێنێت، بەڵام لە هەمان کاتدا خۆ ئەو رەشە بایەش هەر بەردەوام نابێت و بەهار دێت سەر لە نوێ رۆح دەداتەوە بە سروشت و سیماێکی جوانی پێ دەبەخشێت ،بۆیە گەر تۆش لە ساتێکی بێ ئومێدی دایت پێویست ناکات چیتر بیانوو بۆ  ناخۆشیت بێنێتەوە هەوڵ بدە خۆت بگونجێنە تا لەو دیوەوە بتوانی رۆحێك بە هیوا کانت بدەی و تا چیتر بێ هیوای نەبێت بە گۆرێك کۆتایی بە ژیانمان بێنێت.

زۆرترین بینراو