خێزانە هەژارەكان مانگانەیان بۆ خەرج دەكرێت

خێزانە هەژارەكان مانگانەیان بۆ خەرج دەكرێت

زاری كرمانجی: وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ كه‌ تیایدا هەر خێزانێكی هەژار مانگانە 150 هەزار دیناری دەدرێتێ.

كوێستان محه‌مه‌د، ڕایگه‌یاند، "بەهاوكاری رێكخراوێكی نێودەوڵەتی پرۆژەكمان ئامادەكردووە‌و هەفتەی داهاتووش پڕۆژەكە دەبەینە ئەنجوومەنی وەزیران ‌و دواتریش بە میكانیزمێك دەست بەناونووسینی خێزانە هەژارەكان دەكەن".
گووتیشی، " بەپێی پرۆژەكە هەر خێزانێكی هەژار مانگانە 150 هەزار دیناری دەدرێتێ و بۆ هەر منداڵێكیش كە هەیەتی 25 هەزار دینار بۆ سەر ئەو 150 هەزار دینارە زیاد دەبێت".
له‌باره‌ی مەرجی پێدانی پارە بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی پاره‌كه‌یان پێده‌درێت وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی ده‌ڵێت "چەند مەرجێك بۆ ئەو خێزانانە دادەنرێت كە ئەو مووچەیەیان دەدرێتێ، مەرجێكیان ئەوەیە ئەو خێزانە هیچ مووچەیەكی دیكەیان نەبێت‌ و ئەگەر خوێندكاری لە خوێندن دابڕابوو بیگەڕێنێتەوە بەر خوێندن ‌و ئەگەر منداڵی لە خێزان دابڕابوو بیگەڕێنێتەوە و بۆ هەموو ئەوانەش پشتیوانیی دەكرێت".

زۆرترین بینراو