خەدیجە عومەر: ئەوانەی داوای نەمانی قەوارەی هەرێم دەكەن جاش، خاین و خۆفرۆشن

خەدیجە عومەر: ئەوانەی داوای نەمانی قەوارەی هەرێم دەكەن جاش، خاین و خۆفرۆشن

خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی دیاركرد :" ئەم كیانە وا بە ئاسانی بە دەست نەهاتووە تا بە ئاسانی و بە قسەی ترسنۆك و خاینێكك لە دەست بچێت، ئەوانەی داوای نەمانی قەوارەی هەرێم دەكەن جاش، خاین و خۆفرۆشن، ئەوەندە ترسنۆكن تەنانەت بوێری ئەوەیان نییە بۆ جێبەجێ كردنی یاسا بچنە بەردەم دادگا. گووتی :" هەندێك كاڵفام و هەرزەكاری سیاسی لە عێراق، هەمیشە لە هەوڵی پیلان گێریدان لە دژی هەرێمی كوردستان ئامانجی سەرەكییان خزمەتكردنی نەیاران و لاواز كردنی پێگەی دەستووری هەرێمی كوردستانە داواكردنیان لە بەغدا بۆ ئەوەی راستەوخۆ موچەی فەرمانبەران رەوانە بكات، داوایەكی نادەستورییە، چونكە لە دەستوور هاتووە كە شایستە داراییەكانی هەرێمەكان پێیان دەدرێت و خۆیان دەسەڵاتی خەرج كردنیان هەیە، هەر بۆیە مستەفا كازمی رازی نەبووە ئەم كارە بكات.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند :" شۆڕشی كورد و ڕاپەریینەكانی پڕ لە قوربانی و دەربەدەری و خوێنی هەزاران شەهید و رەنجی خەباتی پێشمەرگە قارەمانەكانمان، ئەو هەموو نەهامەتییە لە پێناو ئازادی و بە دەستهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان بوو، كە ئەم هەرێمەش بە هەموو دامەزراوەكانی لێی بەرهەم هاتووە و هەموو تاكێكی كورد شانازی پێوە دەكات، ئەركی سەرشانمانە كە بە هەموو توانایەك هەرێمی كوردستان بپارێزین، ئەوانەی داوای نەمانی قەوارەی هەرێم دەكەن جاش، خاین و خۆفرۆشن، ئەوەندە ترسنۆكن كە تەنانەت بوێری ئەوەیان نییە بۆ جێبەجێ كردنی یاسا بچنە بەردەم دادگا، بەهۆی ترس و شپرزەیی، لە خزمەتی بێگانەدان و دژی گەڵ و هەموو بەها نیشتمانی و نەتەوەییەكانی خۆیانن، ئاخر لە چ شوێنێكی دنیا بووە كەسێك نۆێنەراتی گەلی خۆی بێت و لە هەمان كاتدا دژی بوەستێتەوە و داوای نەمانی دەسكەوتەكان و كیانی هەرێم بكات، ئەمەیە كارەسات، بۆیە ئەم قەوارەیە بەرهەمی خوێنی هەزاران رۆڵەی ئەم وڵاتە و هێزی پێشمەرگە و خەباتی گەلی كوردە و وا بە ئاسانی بە دەست نەهاتووە كە وا بە ئاسانی بە قسەی ترسنۆك و خاینێكك لە دەست بچێت، ئەم كەسانە دەبێت بە تۆندترین شێوە سزا بدرێن و لەم وڵاتە كە هیچ ئێنتمایەكیان بۆ نییە و بە خۆشی تێدا دەژین، دەبێت دوور بخڕێنەوە و تەنانەت نەوەكانیان بۆیان نەبێت بگەڕێنەوە.
خەدیجە عومەر، دەشڵێ :" هەندێك كاڵفام و هەرزەكاری سیاسی لە عێراق، هەمیشە لە هەوڵی پیلان گێریدان لە دژی هەرێمی كوردستان، ئەم پەرلەمانتارە بە ناو كورد و بە ناوەڕۆك و نییەت عێراقچی، بە دەنگی خەڵكی كوردستان لە عێراقن بۆ ئەوەی نوێنەراتیان بكەن و داوای مافە رەواكانیان بكەن و دژی پێشێڵكارییەكانی دەستوور كە دەیان ماددە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە بەرامبەر گەلی كورد ئەنجامدراوە، بوەستن، بەڵام ئەم ئەركەی خۆیان لە بیر كردووە و روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، و ئازایەتی ئەوەیان نەبووە بەرامبەر حكوومەتی عێراق بوەستنەوە، چونكە ئامانجی سەرەكییان خزمەتكردنی نەیاران و لاواز كردنی پێگەی دەستووری هەرێمی كوردستانە و داواكردنیان لە بەغدا بۆ ئەوەی راستەوخۆ موچەی فەرمانبەران رەوانە بكات، داوایەكی نادەستورییە، چۆنكە لە دەستوور هاتووە كە شایستە داراییەكانی هەرێمەكان پێیان ئەدرێت و خۆیان دەسەڵاتی خەرج كردنیان هەیە، هەر بۆیە مستەفا كازمی رازی نەبووە ئەم كارە بكات.
خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكراشی كرد :" وەكو فراكسیونی پارتی هەموو كاتێك ئامادەیی خۆمان پیشانداوە بۆ پشتگیری كردن لە هەر هەوڵێكی حكوومەت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، چونكە یەكێك لەم خاڵە گرنگانە كە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنمان پێ دابوو چاكسازی بوو، بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە هەستیار و زەحمەتە، تاكە بژاردە ئەنجامدانی چاكسازی ریشەییە لە سەرجەم سێكتەرەكان و رێكخستنی داهاتەكانە".

زۆرترین بینراو