خەوتن هۆكارێك بۆ جوانی پێست

خەوتن هۆكارێك بۆ جوانی پێست

خەوتن پێداویستیەكی گرنگی لەشە كە لە ماوەی شەو و رۆژدا هەموو مرۆڤێك پێویستی پێیەوە هەیە بۆ ئەوەی جەستەی پشوو بدات، بەڵام ئەو خەوتنە بە شێوەیەكی گشتی سوودبەخشە بۆ هەموو جەستە بە تایبەتیش پێستی مرۆڤ كە بە یەكێك لە پێوەرە گرنگانەكانی جوانكاری دادەنرێت.بەگوێرەی‌ توێژینەوەیەك‌، یەكێك لە هۆكارە گرنگەكان بۆ ئەوەی‌ پێست، بەتایبەتیش رووخساری‌ مرۆڤ بەجوانی‌ بمێنێتەوە، خەوێكی‌ تێر‌و قوڵە بەدڵێكی‌ ئارامەوە.خەوتن بەیەكێك لەخێراترین هۆكارەكان دادەنرێت بۆ ئەوەی‌ پێست بەجوانی‌ بمێنێتەوە، چونكە پێستی‌ مرۆڤ لە رۆژدا تیشكی‌ زۆر‌و هەوای‌ دەرەوەی‌ بەردەكەوێت، ئەوەش فشار لەسەر پێست دروست دەكات، بەڵام لەكاتی‌ خەوتندا پێست رژێنی‌ تایبەت دەردەدات‌و قەرەبووی‌ خانە زیان پێگەیشتووەكان دەكاتەوە.پسپۆرانی بواری جوانكاری دەڵێن:"كاتێك مرۆڤ دەچێتە خەوێكی‌ قوڵەوە، ئەوا بوار بەپێست دەدەیت بحەوێتەوە‌و قەرەبووی‌ ئەو زیانانە بكاتەوە كە لەكاتی‌ ئاگاییدا لێیكەوتوون، بۆیە كاتێك مرۆڤ لەخەو هەڵدەستێت، رووخسارێكی‌ جوان‌و كراوەی‌ دەبێت" هەر چەندە مرۆڤ زیاتر بخەوێت، بواری‌ زیاتر بۆ پێست خۆش دەكات، هەتا جوانتر بمێنێتەوە، چونكە لەكاتی‌ كەمخەویی‌، كاركردن‌و چوونەدەرەوەدا، فشاری‌ زیاتر دەكەوێتە سەر پێست‌و بەو هۆیەشەوە پێست ماندوو دەبێت‌و پەڵەی‌ وردی‌ رەش لەسەری‌ دەردەكەون.

زۆرترین بینراو