دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت

دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت

زاری كرمانجی: ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت و دابەشكردنەوەكەش بەردەوامی دەبێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، بە زاری كرمانجی راگەیاند " ئەمڕۆ سێشەممە 16-10-2019 مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت، هەروەك لە رۆژانی رابردووش مووچەی چەند وەزارەتێك دابەشكراوە".
ئەم سەرچاوەیە دڵنیاش دەداتە فەرمانبەران كە دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و لە رۆژانی داهاتووشدا لیستی وەزارەت و دەستەو دام و دەزگاكان بەپێی رێزبەندی رۆژانە رادەگێنرێت.

زۆرترین بینراو