دارستانی درەختە چەماوەكان موعجیزەیەكی پۆڵەندا

دارستانی درەختە چەماوەكان موعجیزەیەكی پۆڵەندا

لە بەشێكی بچووكی رۆژئاوای وڵاتی پۆڵەندا دارستانێك هەیە ٤٠٠ داری جۆری سنەوبەر لەخۆدەگرێت، رەگی درەختەكان هەموویان بە شێوەیەكی خوار و چەماوە بە گوشەی ٩٠ پلە بەرەو باكوور گەشەیان كردووە، تەمەنی ئەم درەختە نامۆیانە ٨٩ ساڵ دەبێت، لە ساڵی ١٩٣٠ چێندران بۆ ئەوەی لە نێوان ٧ بۆ ١٠ ساڵ گەشە بكات، دواتر گەشەكردنیان بوەستێت، باوەر وایە ئەم درەختانە بە شێوەیەكی ئەندازیاری چێندرابن بۆ ئەوەی بەم شێوەیە ساز بێت و شێوازێكی جیاوازین لێ دروست ببێت.
وادیارە ئەوەی ئەم درەختانەی چاندووە جەنگی دووەمی جیهانی بواری نەداوە بەرهەمی ئەم تاقیكردنەوە دەگمەنەی ببینێت، ئەم درەختانە پرسیارێكی زۆری لای توێژەران هەڵگرت، بیردۆزێكی زۆر پێشنیاز كرا دەربارەی چونیەتی گەشەكردنی بەم شێوە چەماوەیە، هەندێك پێیان وایە ئەمانە بە كاری مرۆڤ وایان لێهاتووە، هەندێكی تریش پێیان وایە دوای ٧ ساڵ جەنگ بەم شێوەیە درەختەكان ساز بوون بەهۆی گۆرانكاری ژینگەیی شێوەی گۆراوە، بەشێكی تریش رایانگەیاند لەم ماوەیەدا جەنگی سەخت هەبووە لەرووی چینیەكانەوە دەسكاری درەختان كراوە، هەندێكی تریش هۆكاری چەمانەوەی دەگەرێنەوە بۆ بوونی توێژێكی ئەستوور لە بەفر كە دەوەنە بچووكەكانی داپۆشیوە و پاش توانەوەی بەفرەكان گەشەكردنی خۆی لە وەرزی هاوین دەستپێكردوە، سەرباری ئەوەی دانیشتوانی پۆڵەندا جەخت دەكەنەوە ئەم درەختانە بە شێوەیەكی ئەندازیاری چێندراون بۆ ئەوەی بەم شێوەیە گەشە بكات بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێك بۆچوونی خۆی نە سەلماندووە بە هۆی نەبوونی بەڵگە لەسەری، ئەم رووداوە بوەتو ەمەتەڵێك سەری لە زانایان شێواندووە تا ئێستا كەس نازانێت هۆكارەكەی بۆچی دەگەرێتەوە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو