داعش لە ئەفغانستان سەریهەڵداوەتەوە؟

داعش لە ئەفغانستان سەریهەڵداوەتەوە؟


ئەو هەڵسەنگاندنانەی تا ئێستا کراون باسیان لە لاوازبوونی داعش لە ئەفغانستان دەکرد، ئێستا ویلایەتی نەنگهاری ئەفغانستان بووە بە سەرزەمینێکی نوێ بۆ درووستبوونی بەرەیەکی مەترسیدار دژی وڵاتانیڕۆژئاوایی و ئەمنیەتی جیهان.

برەند موش برۆفێسکا، هەواڵنێری سیاسی کاناڵی هەواڵی ئاڵمان "تاگس شاو" ڕۆژی پێنجشەممە لەڕاپۆڕتیێکدا بڵاوی کردەوە ویلایەتی نەنگەهار لە لایەن داعش بە تەواوی کۆنترۆڵ کراوە و ئاماژەشی بەوە کردووەڕۆژ لەگەڵڕۆژ چالاکییەکانی ئەو گرووپە پەرە دەستێنێت.
هەزارانهاووڵاتی ئەفغانی بە هۆی ترس لە توندوتیژیی تیرۆریستییە ئیسلامگەرەکانی داعش،ماڵ و موڵکی خۆیانجێهێشتووە.کەسێکی ئەفغانی بە ناوی فەرمانوڵا شێرزاد توانیویەتی گیانی خۆی و بنەماڵەکەیڕزگار بکات و بچێتە شوێنێکی ئەمین و لەو بارەوە بە ئەسۆشیتدپرێسی گووتووە "چەکدارانی داعش زۆر مەترسیدارن".شێرزاد لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی"چەکدارانی داعش ژن و کچی خەڵک دەڕفێنن و دەستدرێژییان دەکەنە سەر".

ئەندامگیری داعش لە ئەفغانستان
لە ساڵی ٢٠١٤ بەولاوە داعش چالاکییەکانی خۆی لە ئەفغانستان دەست پێکرد. لە سەرەتادا داعش گرووپێکیبچووک بوو کە پشتیوانی خۆیان بۆ ئەبوبەکر بەغدادیڕاگەیاندبوو.
ئەو هێزەی داعش بریتی بوون لە هێزەکانی تاڵیبان کە بە ناچاری سەنگەرەکانی خۆیانجێ هێشتبوو و پەنایانبردبووە بەر ئەفغانستان. لە لایەکی دیکە گرووپێک لەو کەسە ناڕازییانەی تاڵیبانی ئەفغانستان بوون کەچووبوونە نێو داعشەوە. بە گشتی ئەو کەسانەی کە جیهانبینییەکی تووندوتیژ و بەرتەسکی ئیسلامییان هەبوو خۆیان زیاتر لە داعشەوە نزیکتر دەبینی.
ئەو گرووپەبچووکە لە ماوەیەکی کەمدا بووە گروپێکی چەندین هەزارکەسی و کۆمەڵێک چەکداری دیکەش لە وڵاتانی هیند و بەنگلادشەوە خزانە نێوی و گەورەتر بوونەوە.

پێگەی داعش لە ئەفغانستان
ناوچە کوێستانییەکانی باکووری ئەفغانستانبە مۆڵگەی سەرەکیمانەوە و مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی داعش دادەنرێن و ویلایەتی نەنگرهار لەڕۆژهەڵاتی کابول بە تەواوەتی لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی داعشدایە.
ئەجمەل عومەری ئەندامی ئەنجومەنی ویلایەتی جەلالئاباد باوەڕی وایە بێدەنگبوونی داعش ناکرێوەک نەمان و شکەستی ئەو گرووپە لەقەڵەم بدرێت و پێی وایە ئەم گرووپە سەرقاڵی خۆڕێکخستننەوەن بۆ ئەوەی پێگەیان لە ئەفغانستان زیاتر و بەهێزتر بکەن.
یەکێک لە فەرماندەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە هەواڵدەری ئاسۆشیتدپرێسی گووتوە"هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر کابول مەشق و ڕاهێنانە بۆ ئەوەی هێرشی گەورەتر دژی ئەوروپا و ئەمریکا ئەنجام بدەن".

 

زۆرترین بینراو