داهاتووی زێدان دیار نیە

داهاتووی زێدان دیار نیە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: داهاتووی زێنەدین زێدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید تا ئێستا دیارنیەو ئەگەری هەیە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا لە یانەكە بڕوات.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی و نزیك لە یانەی ریال مەدرید، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا نووسیوویەتی" داهاتووی زیدان هێشتا دیارنیە"، لەكاتێكدا ئەگەر هیچ یەكێك لە نازناوە گرنگەكانی نەبردەوە ئەگەری هەیە لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە.
بەپێی هەواڵەكەی ماركا، زێدان بەم هەواڵە نیگەرانبووە، بۆیە هیچ قسەیەكی لەبارەی داهاتووی خۆیەوە نەكردووە، سەرەڕای ئەوەی هێشتا ساڵێك گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە ماوە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كە لە ریال مەدرید چەند كێشەیەك هەن، ئەمەش وادەكات یانەكە بیر لە دەستبەرداربوون لە زێدان بكاتەوە، ئەوانیش ئەمانەن.
1- ئایا كارگێڕی ریال مەدرید لە مامەڵەی زێدان لەگەڵ یاریزان و گواستنەوەی یاریزانان رازییە؟ بەتایبەت كە هیچ سوودێكی وای لە یۆڤیچ، میلیتا و هازارد وەرنەگرت.
2- كارگێڕی ریال مەدرید لە شێوازی مامەڵەكردنی زێدان رازییە، لەگەڵ یاریزانە لاوەكانی وەك یۆرێنتی، تیۆ هێرناندێز، ئەشرەف حەكیمی و مارتن ئۆدیگارد.
3- كارگێڕی یانەكە متمانەی بە زێدان هەیە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بە گرێبەستەكانی یانەكە بگەڕێنێتەوەو متمانە درووستبكاتەوە، بەمەش زێدان دوای هەڵسەنگاندن بڕیاری كۆتایی خۆی دەدات.
ماركا ئەوەشی نووسیووە" لە ئەگەری بەردەوام نەبوونی زێدان، ریال مەدرید بە دوای باشترین راهێنەردا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی شوێنی زیزۆ بگرێتەوە".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو