داهاتەكەیان بۆ ڕۆژئاوا و نەهامەتییەكەیان بۆ ڕۆژهەڵات

چاودێر محەمەد

هەر دوو فیلمی v for vendetta و joker ئەو دوو فیلمەن داهاتەكەیان بۆ ڕۆژئاوا و نەهامەتییەكەیان بۆ ڕۆژهەڵاتە. گەر سەرەتا لەسەر فیلمی v for vendeta بدوێین، ئەو فیلمەی كە ساڵی 2005 بەرهەم هات و لە سینەماكانی جیهان پەخشكرا. بۆ تەمەنی سەروی 18 ساڵ گونجاوە سەیری بكات. ئەگەر كەسێكی ئاسایی سەیری فیلمەكە بكات هەر بەشێوەیەكی ئاسایی لێی تێدەگات. كە لەفیلمەكەدا وادەردەكەوێ كە كەسێكی نادیار كە دەموچاوی بە ماسكێك داپۆشیوە ئاشقی كچێك دەبێ كە فەرمانبەری حوكمەتە. بە جۆرێك هەوڵدەدا ئەم كچە ئاشقی خۆی بكات و وای لێبكات وەك خۆی ڕەفتار بكات، دەیەوێ وەك خۆی سەرشێتانە بێت و یاخی ببێ و یاری بە یاسا و هەندێ شت بكات كە قەدەغەن و سنووریان بۆ دانراوە.
ئەمە بەشێوە ئاساییەكەی. بەڵام ئەگەر لە گۆشەنیگایەكیتر سەیری بكەین ئەم فیلمە پەیامی یاخیبوونی هەڵگرتووە. بەجۆرێك وا لەبینەری فیلمەكە دەكات بەتایبەت لە جیلی گەنجان كە یاخی ببن. لە حوكمەت و پەڕلەمان و یاسا. فكرەی ئەوە لە مشكتدا دەچەقێنێ كە تۆش ماسێكێك ببەستی و هەچ شتێك لەناو ببەی كە بەدڵت نییە. وا لە گەنجان دەكات كە خۆیان یاسا بۆخۆیان دابنێن و ئەو بڕیار و یاسایانە قبوڵ نەكەن كە لەلایەن حوكمەتەوە دەردەچێ. بە شێوەیەك مرۆڤ كوشتن دەكات بە ماف. لەفیلمەكەدا وادەریدەخات كە v لەحوكمەتەكەی ڕازی نییە و وە پێشێلكاریەكان بەشێوەیەكی زۆر ئاسان ئەنجام دەدات، ئەوەی لێرەدا سەیرە ئەوەیە ئێمە تاكو ئێستا نەمان بینیوە كە لە خۆرئاوا جۆرە كەسانێكی لەم شێوەیە هەبن و دژایەتی حوكمەت بكەن و بێنە سەرجادە و ڕێپێوان بكەن. چونكە دەتوانین بڵێین خەڵكەكەی بەڕێژەیەكی زۆر لە حوكمەتەكەیان ڕازین. كەواتە ئەگەر ئەم فیلمە بۆ ئەوە نەبێ كەوا لەگەنجانی ڕۆژهەڵات بكات هەستن دژ بە حوكمەتەكەی خۆیان ڕاپەڕن بۆچییە؟ بەدڵنیاییشەوە لە زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناكۆكیەكی تەواو بەدی دەكرێ لەنێوان گەلان و حوكمەتەكاندا. بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبی. كە دەتوانین بڵێین لەماوەی دوو دەیەی ڕابردووەوە تاكو ئێستا ئەگەر لەهەموو وڵاتە عەرەبیەكان كێشە نەبووبێ. ئەوا لەهەندێكیان ئەو كێشەیە هەر هەبووە. ڕووخانی ڕژێمی بعس و ڕاپەڕینەكانی بەهاری عربی لە یادەوەری زۆربەماندا هەن. وە ئێستاكەش دەبینین لە عێراق و لوبناندا خۆپێشاندان و ڕێپێوان هەر بەردەوامە.
دەربارەی فیلمی joker
كەسایەتی joker ئەو كەسایەتییە كۆمیكەی كە سەربە جیهانی DCیە. joker ئەو كارەكتەرەیە كە لەزۆربەی
فیلمەكانی BAT MANدا بوونی هەیە و ڕۆڵی موجرم دەگێڕێ و حەزی لە شەڕ و ئاژاوەیە و لەگەڵ BAT MANدا شەڕ دەكات.
كۆمیك چییە؟ كۆمیك دەتوانین بڵێین جیهانێكە كە كۆمەڵێك كارەكتەری باش و خراپ لەخۆی دەگرێ كە توانا و هێزێكی تایبەتیان هەیە كە كەسی ئاسایی نییەتی. جیهانی كۆمیك كۆمەڵە كارەكتەرێك لەخۆی دەگرێ وەك (Super man, Bat man, Spider man, Iron man, Hulk, Wonder woman, Captain America, Thor, Joker,..) كە ئەم كارەكتەرانەش ئێستا دابەش بوون بەسەر كۆمپانیای Marvel و DC كە ساڵانە فیلم لەسەر ئەم كارەكتەرانە بەرهەمدێنن، لەسەدەی ڕابردووەوە تاكو ئێستا چەندین فیلمیان لەسەر ئەو كارەكتەرانە بەرهەم هێناوە. ئەمە وەك بەرچاو ڕوونیەك. بابێینەوە سەر باسی Joker ئایە Joker كێیە؟ ئایە دەكرێ كارەكتەری مجرم لەناو فیلما ببێتە هۆی سەرنجڕاكێشانی بینەر و خۆشیان بوێ؟ بێگومان نەخێر.
هەروەك چۆن لە ساڵانی 1966 و 1989 لە فیلمەكانی BAT MANدا Joker بوونی هەبوو بەڵام نەبووە هۆی ئەوەی لەلایەن بینەرانەوە پێشوازی لێ بكرێ خەڵكی خۆشیان بوێ. بەڵام ئەمە لە 2008 پێچەوانە بوویەوە كاتێك كە فیلمی (Bat Man. the dark knight) بەرهەم هات لەوێدا كەسایەتی Joker بووە هۆی سەرنجی خەڵك و پێی سەرسام بوون. بەتایبەت كە ئەكتەر (Heath Ledger) ئەم ڕۆڵەی بەرجەستە كرد. تەنها دوای چەند مانگ بەسەر وادەی پەخشكردنی ئەم فیلمەدا ڕۆشتبوو كە Heath Ledger كۆچی دوایی كرد. ئەمەش بابەتەكەی jokerی زیاتر قوڵكردەوە و زیاتر لەلایەن خەڵك خۆشەویست بوو و بە جیهاندا بڵاو بوویەوە. ئەوەبوو كە بۆ یەكەمجاربوو لە مێژووی سینەمادا مجرمەكە خۆشەویستر بێت لە بەتەڵ فیلمەكە. Heath Ledgerیش دوای مردنی خەڵاتی ئۆسكاری بەدەست هێنا. لەم فیلمەشا باسی یاخی بوونی زۆر تێدایەوە هانی گەنجان دەدا. لە حیوارێكیاندا joker دەڵێت (گونجاوترین ژیان ژیانێكی بێ یاسایە) بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم فیلمە بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم نەهاتبوو هەر لەسەر شێوازی كۆمیك دەرهاتبوو بۆیە كاریگەریەكی ئەوتۆی نەخستە سەر گەنجان.
لەمەوە كۆمپانیای DC بۆی دەركەوت joker ئەو كارەكتەرەی كە لە دڵی زۆربەی بینەرانیدا هەیە. گرینگی زیاتری بەم كارەكتەرەدا و لە فیلمەكانی Bat Man دەری هێنا و دوور لە جیهانی كۆمیكی. ئەم ساڵ فیلمێكی تایبەت بە ناوی joker لە بەرواری 3/10/2019 بڵاو كردەوە. ئەگەر فیلمەكە بەشێوەیەكی ئاسایی لێی بڕوانین باس لە گەنجێكی هەژار دەكات كە تەنها لەگەڵ دایكیدا دەژیت. تووش بووە بە جۆرە نەخۆشیەكی دەروونی كە بەهەموو شتێك پێكەنینی دێت. وە دەیەوێ خەڵكی دەوروبەری دڵ خۆش بكات و بیانخاتە پێكەنین بەڵام شكست دێنێ. دواتر بەهۆی چەند ڕووداوێكەوە ئەم كەسە باشە وردە وردە بەرەو خراپ بوون دەڕوات. كۆمەڵێك كەس دەكوژێت. دواتر دەچێتە نەخۆشخانەی دەروونی.
بەڵام ئەگەر ئەمەش لەگۆشە نیگایەكیترەوە سەیر بكەین دیسانەوە هانی یاخی بوونی كەسی بینەر دەدات بە تایبەتی گەنجان چونكە گەنجان بەو جۆرە ڕەفتارانە كاریگەرن. بەڵام ئەمجارە یاخیبوون بە تەنها لە حوكمەت و دەسەڵات نا بەڵكو لە خێزان و هاوڕێ و كەسانی دەوروبەر و بەرپرس و دەوڵەمەندان. كوشتنی مرۆڤەكان لەلای بینەر ئاسان دەكات..
لێرەدا كۆمەڵێك پرسیار دێتە ئاراوە. ئایە ئەم فیلمانە چ ڕۆڵێكیان هەیە لەم زروفەی ئێستای خۆپێشاندەران. ئایە نیشانەی پرسیار نییە لەلای تۆ كە ڕێك لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەكانی لوبنان و عێراقدا ئەم فیلمەی joker بڵاوكرایەوە؟؟. كە ڕێك لەفیلمەكەشدا لە دەقەكانی كۆتاییدا كۆمەڵێك دیمەنی خۆپیشاندان نیشان دەدات. كە شەقام و
باڵەخانە و ئۆتۆمبێل نیشاندەدا كە لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە تێكدراون و خاپور كراون. وە وای نیشاندەدا كە خۆپێشاندەران بەسەر دەسەڵاتداراندا سەركەوتوون. كەئەمەش دیسانەوە خوێنی خۆپێشاندەرانی ئێستای عێراق و لوبنان گەرمتر دەكات.
ئەم دوو فیلمە چی فێری ئەو كەسانە دەكات كە بینەرن. یاخود لە ڕیزی خۆپێشاندەرانن؟ فێری بەستنی ماسكمان دەكات. جا چ ئەوەی خۆت ماسك بۆخۆت دروست بكەی بە مایكەپ لەسەر شێوەی joker. یان ئەوەتا ماسكی v ببەستی. بۆچی؟ چونكە ئەگەر بێتوو ئەو كەسانەی كە خۆپێشاندان دەكەن بەبێ بوونی هیچ ماسكێك ئەوا لەوانەیە نەتوانێ هەموو ڕەفتارێك ئەنجام بدا و بشترسێ لەوەی كە لە داهاتوودا لێپێچینەوەی لەگەڵ بكرێ لەلایەن دەسەڵاتەوە. جا چ حپس یان سجن بكرێ.
بۆیە من هەمیشە دەڵێم چی نەهامەتییەكانی كە بەسەر خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دێن دەستێكی باشی خۆرئاوای تێدایە. مێژووش شایەتی ئەمەیە. لەوانەیە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ دەست تێوەردان نەكات. بەڵام ئەگەر زیاتر هۆشیار بین دەبینین خۆرئاوا چ كاریگەریەكی نەرێنی هەبووە لەسەر وڵاتانی خۆرهەڵات. ئەوەنەی من لە سیاسەت گەشتبم خۆرئاوا لەگەڵ هەچ وڵاتێكی خۆرهەڵاتدا لە كێشەدا بووبێ. نەهاتووە مەیدانی جەنگی لەگەڵ ساز بدا. بەڵكو هەوڵ دەدا لەڕێگەی گەلانی خۆیانەوە دەسەڵاتەكانیان كۆتایی پێبهێنێ. لەكۆتایشا بێتە ساحەكەوە و خۆی وەك فریادڕەسێك نیشانی ئەو گەلانە بدات.
من ناڵێم هۆكاری سەداسەدی ئێستای ئەو خۆپێشاندانانەی كە لە لوبنان و عێراقدا ڕوودەدەن بەهۆی ئەم فیلمانەوەیە.
بەڵام دەتوانم بەو پەڕی قەناعەتەوە بڵێم. هەچ گەنجێك كە ئێستا لەناو خۆپێشاندەراندایە و یەكێك لەم فیلمانەی بینیبێ و تێیانگەشتبێ. ئەوا كاریگەری فیلمەكە لەسەر ئەو گەنجە سەداپەنجا بەرەوسەرە.

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

دەرمانناسی

دەرمانناسی

رواندزیانی

رواندزیانی

بیروڕا

زۆرترین بینراو