داوادەكرێت بارودۆخی كرێكاران لەبەرچاو بگیرێت

داوادەكرێت بارودۆخی كرێكاران لەبەرچاو بگیرێت

ئومێد خەلیل-سۆران
جێگری لقی سۆرانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، دەڵێت " ئەركە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لەو كات و ساتەدا بارودۆخی كرێكاران زیاتر لەبەرچاو بگرن.
نورەدین عومەر، جێگری لقی سۆرانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " سەرەڕایی ئەوەی قەیرانی دارایی سەری هەڵداوە، كەچی بەداخەوە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قەیرانەكەی زیاتر كردەوەو ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر سەرجەم سێكتەرەكان و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لەم نێوانەشدا هەزاران كرێكار بێكار ماوەنەتەوە".
ئەوەشی خستەروو " ئەركە لەو بارودۆخەی ئێستادا بەتایبەت لە قەدەغەی هاتوچۆدا بارودۆخی كرێكاران لەبەرچاو بگیرێت و ئاساناكاریان بۆ بكرێت، بۆ ئەوەی ئیش و كاریان دەست بكەوێت، لەهەمانكاتیشدا لیژنە تەندروستییەكان بەردەوام رێنمایی خۆپارێزیان پێبدەن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی نەخۆشی نەبنەوە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو