داوای داخستنی ڕێگەی بالیسان-خەلیفان-ڕانیە دەکرێت

داوای داخستنی ڕێگەی بالیسان-خەلیفان-ڕانیە دەکرێت

محەمەد ئامۆکەیی_ بالیسان: دانیشتوانی ناحیەی بالیسان داوایەک ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکەن.
فەرهاد عەزیز، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان، بۆ زاری کرمانجی دەڵێت" دوای تۆمارکردنی حالەتێکی توش بووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین وتۆمارکردنی چەند حالەتێکیتر لە شارەدێیی خەلیفان، داوای داخستنی سنورەکان دەکەین لەگەڵ ئەم دوو شوێنه، لەهەمان کاتیش دەبێت کارئاسانی بۆهاتووچۆی تیمی پزیشک وکارمەندانی تەندروستی بکرێت لە بازگەی زینەتیری سەر بەقەزای شەقلاوە، چونکە ناحیەی بالیسان تا ئێستا سەلامەتە و پێویستە بەیەکەوە بپارێزین."
فەرهاد عەزیز، راشیگەیاند بەهۆی بوونی ژمارەیکی زۆر لەبریندارانی کیمیاباران لەناوچەکەدا مەترسی زۆرەو خەڵکی ئێرە ڕەنگە بەرگەی کۆڕۆنا نەگرن".

زۆرترین بینراو