داوا ده‌كرێت ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌دام له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵبواسرێت

داوا ده‌كرێت ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌دام له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵبواسرێت

 

كازم سه‌یادی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشنیاری كردووه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووی عێراق، كه‌ به‌ كه‌له‌پچه‌كراوی وێنه‌ی گیراوه‌، له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵبواسرێت.

هه‌روه‌ها سه‌یادی ده‌ڵێت: ئامانج له‌ پێشنیاره‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌یه‌ په‌ندی لێوه‌ربگرن و تا به‌رپرسان بزانن كه‌ ده‌سه‌ڵات و سته‌م و دزیكردن به‌رده‌وامی نابێت.

زۆرترین بینراو