داوا دەكرێت هاوشێوەی بارزان ناوچەی پارێزراوی ئاژەڵە كێویەكان لە هەموو كوردستان هەبێت

داوا دەكرێت هاوشێوەی بارزان ناوچەی پارێزراوی ئاژەڵە كێویەكان لە هەموو كوردستان هەبێت

زاری كرمانجی-بارزان: سەنتەرێكی شاخەوانی ژینگە پارێزی بارزان، داوا دەكات هاوشێوەی دەڤەرەكەیان ناوچەی ژینگە پارێزی، لە هەموو ناوچەكان كوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پەلەوەر و ئاژەڵە كێویەكان بكرێت.
ئەنوەر دۆڵەمەری، سەرۆكی سەنتەری بارزان، بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانی، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەهۆی بوونی یاسایەك لە دەڤەری بارزان، تایبەت بە پاراستنی ژینگەو گیانی پەلەوەر و ئاژەڵە كێویەكان، خۆشبەختانە لە چیاو و دۆڵ و ناوچەكانی دەڤەرەكە ئەم ئاژەڵە كێویانە بەرچاو دەكەون، تەنانەت لەكاتی بەفر بارین ئاژەڵە كێوییەكان دێنە ناو گوندو شارۆچكەكانی سنوورەكەو بەبێ ئەوەی ترسیان لە مرۆڤەكان هەبێت، ئازادانە دەسوڕێنەوەو گیانیان پارێزراوە".
گووتیشی " پیویستە هەوڵی ئەوە بدرێت، هاوشێوەی دەڤەری بارزان، لە هەموو شوێنەكانی كوردستان، ناوچەی تایبەت بە پاراستنی ژینگەو ئاژەڵە كێوییەكان هەبێت، هەروەها ئەو كەسانەی پەلاماریان دەدەن، بە تونترین شێوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو