داڕوخانی دوو پێشانگای ئۆتۆمبێل و چەند دوكان و هۆڵێك زیانی زۆری لێكەوتەوە

داڕوخانی دوو پێشانگای ئۆتۆمبێل و چەند دوكان و هۆڵێك زیانی زۆری لێكەوتەوە

زاری كرمانجی-سۆران: بەفر بارینی زۆر لە شاری سۆران بووەتە هۆی كەوتنە خوارەوەی كەپری دوو پیشانگای ئۆتۆمبێل و بەهۆیەوە دەیان ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووە.
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " ئەمڕۆ پێنج شەممە 13-2-2020 ئاگادار كراینەوە بە رووداوێكی روخانی كەپری دوو پێشانگای ئۆتۆمبێل لە شاری سۆران، كە جەمەلۆن و ئاسن دروست كراون، بەهۆیەوە دەیان ئۆتۆمبێل كەوتوونەتە ژێریەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە بەڵام زیانی زۆری ماددی بەدوای خۆیەوە هێنا".
گووتیشی " جگەلەو رووداوەش بەهۆی بەفر بارینی زۆرەوە هۆڵی هەستی و چەند دوكانێك لە سۆران داڕوخانی زیانی زۆری ماددیان لێكەوتەوە.

زۆرترین بینراو