دایكی مباپێ: ریال دڵنیا دەكاتەوە

دایكی مباپێ: ریال دڵنیا دەكاتەوە

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشیەكان: لە نوێترین هەواڵ سەبارەت بە داهاتووی (كیلیان مباپێ) ئەستێرەی لاوی فەڕنسی یانەی پاریس سان جێرمان بەرنامەیەكی ئیسپانی نهێنییەكی گرنگی سەبارەت بەو یاریزانە ئاشكرا كردوە.
بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا بڵاویكردوەتەوە كە دایكی مباپێ بە پرسانی ریال مەدریدی دڵنیاكردۆتەوە كوڕەكەی گرێبەستێكی دیكە لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ ناكاتەوە، هەرچەندە یانە پاریسیەكە بری 40 ملیۆن یۆرۆ مووچەی ساڵای لە گرێبەستەكەی تازەكەی پێشكەش بە مباپێ دەكات، بەگوێرەی بەرنامەكە پێشتر ئەم یاریزانە پلانی ئەوەی هەبووە كە لە پاریس سان جێرمان ناو ناوبانگێكی باش دروست بكات و دواتر وەك ئەستێرەیەك روو لە ریال مەدرید بكات.
مباپێی تەمەن 20 ساڵ گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان ساڵی 2022 كۆتایی پێ دێت، وێرای ئەوەش پێرێزی سەرۆكی ریال مەدرید لە بەرنامەی دا هەیە كە لەم هاوینە گرێبەستێكی خەیاڵی پێشكەش بە پاریس بكات بۆ ئەوەی یاریزانەكە بباتە ڕیزەكانی یانەی شاهانە.

زۆرترین بینراو