د.بەشیر حەداد: ئومێد هەیە هەولێر و بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجەی 2021 بگەنە رێککەوتن

د.بەشیر حەداد: ئومێد هەیە هەولێر و بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجەی 2021 بگەنە رێککەوتن

زاری كرمانجی - د.بەشیر حەداد رایگه‌یاند: هێشتا کۆپی کۆتایی پڕۆژەیاسای بوجە، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئه‌مرۆ سێشەممە 23 شوباتی 2021، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هێشتا کۆتا کۆپی هەموارکراوی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.

دکتۆر بەشیر حەداد، روونیشکردەوە، کە بەمەبەستی تەواوکردنی خولی دانووستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری دیاری کردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2021، شاندی حکومەتی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و ئاماژەشی بەوەدا کە ئومێدی لێک نزیکبوونەوە لە نێوان هەردوولا هەیە بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەکی گونجاو و هاوبەش و نەهێشتنی ناکۆکییەکان پێش پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.

 

زۆرترین بینراو