د.بەشیر حەداد: کازمی بەڵێنی داوە شایستە داراییەکانی ھەرێم بخاتە ناو بەرنامەی لە پێشینەی کابینەکەی

د.بەشیر حەداد: کازمی بەڵێنی داوە شایستە داراییەکانی ھەرێم بخاتە ناو بەرنامەی لە پێشینەی کابینەکەی

زاری كرمانجی - بەغدا : نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی ٢٠٢٠/٦/٦ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا بابەتە گرنگەکانی ئێستای ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و پەلەکردن لە ھەڵگرتنی ھەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کران.

لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی دا کە بابەتی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و خەرجکرنی پارەی گەنی جوتیاران بخاتە ناو بەرنامەی لە پێشینەی کابینەکەی.

زۆرترین بینراو