
د.جوتیار عادل: پێشبینی دهكهین بهم زووانه بگهینه رێككهوتن لهگهڵ حكوومهتی فیدراڵ
زاری كرمانجی - وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و حكوومهتی فیدراڵ بەردەوامن و دڵنیام دهگهیهنه رێککەوتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/24 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا باسی لە دواین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان هەرێم و حكوومهتی فیدراڵ کرد سەبارەت بە پرسی بودجە رایگهیاند: هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییە دەستورییەکان جێبەجێ دەکات و لە پرسی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا جددیە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگهیاند: گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و لە
کەشێکی ئیجابیدا بەڕێوەدەچێت و ئومێدمان وایە و دڵنیاین لەوەی بگەین بە رێککەوتن.
د.جوتیار عادل راشیگەیاند: بڕوامان بەوەیە کە بودجەی فیدراڵی دادپەروەرانە دابەشبکرێت و بۆ ئەوەش، ئێمە لای خۆمانەوە ئەرکەکانی خۆمان ئەنجامداوە.
د.جوتیار عادل گوتیشی: پێشبینی دهكهین بهم زووانه بگهینه رێككهوتن لهگهڵ حكوومهتی فیدراڵ.
ههر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیدا د.جوتیارعادل، سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند: زۆربەی وەزارەتەکان داتای خەرجی و داهاتەکانیان ئامادەکردوە، پێدەچێت لە ماوەی (10) رۆژی داهاتوودا پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان ئامادە بکرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.