دراوی (بیتكون) ی ئەلكتڕۆنی و داهاتووی لە هەرێمی كوردستاندا

هاوار غفور حمدامین باڵەكی

بیتكون، بریتیە لە دراوێكی ئەلكتڕۆنی كە بۆ یەكەمین جار كەسێك بە ناوێكی خوازراوەوە (ساتوشی ناكاموتو) نوسینێكی لەسەر نووسی لە سالی 2008 وە تیایدا ئاماژەی بەوە كرد كە بریتیە لە داروێكی ئەلكترۆنی لە تۆڕی خاڵ بۆ خاڵا بەكاردێت، بەمانەی ئەوەی كە بەكارهێنەر و بەكاربەر بەیەكتری دەبەسترێنەوە بە شێوەیەكی راستەوخو و دەتواندرێت بەراورد بكرێت لەگەڵ هەر یەك لەدراوەكانی تر وەك دۆلار و یۆرۆ، بەڵام لە چەند خال جیاوازی بەدی دەكرێت لەوانە :-
1- دراوی بیتكون دراوێكە ئەلكترۆنیە و بەدەست كاری پێناكرێت.
2- دراوێكی نا مەركزیە و دیتجاتڵیە.
3- دراوێكە پێویستی بە هیچ شوێنێك نیە بۆ هەمباركردن و كۆگا.
4- مامەلەی پێ دەكریت لە نێوان بەكاربەر و بەكارهێنەر بەشێوەی شارەوەی بزركردن (Peer to Peer).
بۆ یەكەم جار بیتكوین لەسالی 2015 مامەڵەی پێوەكراو بەكاردێت بۆ ئاڵوگۆركردن بە خزمەتگوزاری و بەشتوومەك و دراوی تر، ژمارەیەك خاوەن كۆگای فرۆشتن بەكاردێنن بۆ فرۆشتنەكانی.
لە ئێستادا زیاتر لە 60 دراوی ئەلیكترونی هەیە لەسەر تۆری ئەنتەرنێت ولە رووی سەرچاوەی پرۆگرامێگەوە سەرچاوەیەكی كراوەیە (Open Source).
لە كاتی ناردنی بەلانەس بۆ یەكتری تەنها پێویستی بە زانینیی ناوی بەكاربەر و بەكارهێنەرە و هیچ زانیاری كەسی ناوێت و ئەمەش وای كردووە كە لە مامەلەی نادروست دا سوودی لێ‌ ببیندرێت وخەلكێك بە خراپە بەكاری بێنێت .وە ئەم گواستنەوی مامەلەش پێویستی بە هیچ بەشێكی كارگوزاری نیە (Service and Commission ) وپارستنی زانیاریەكان بە شێوەیەك تۆكمە دەكرێت وە ئەمبار دەكرێت ( block chain). لێرەدا نامانەوێت زۆر باس لە بواری تەكنیكی و هونەری بكەین، چونكە ئەمە بابەتێكە زۆر فراوانە و زیاتر تایبەتە بە بواری هونەری .
لە ئیستا دا لەبەرئەوەی سەرچاوەكانی بەكاربەركان نایەوێت بیتكون وەربگرن وەكو دراو بۆیە وادەكەن كە ئالوگۆری لەگەل ئەو كەسانە بكەن كە خاوەنی بیتكونس .
هەروەها بوونی پارێزەری بیتكونی تایبەت بە كەسەكان لە دراوی ئەلیكترۆنی وەكو ئەژمارەی بانكی وایە كە زۆر نهینیە و پارێزراوە وناونیشانی پارێزەری بیتكونیسە كە بریتیە لە هەندێ‌ كۆد و ژمار و پیت.
لە ئێستا نرخی بیتكون بە بەردەوامی لە دابەزین و هەلكشانە كە نرخی یەك بتكونس هەندێ‌ جار لە 11000 دۆلاری ئەمەریكی رەت كردووە وە زۆرێك لە ئابووریناسان پیانوایە ئەو نرخە راستی نیە و هەندێكیشان پیان وایە نرخەكەی دەبێت زۆر زیاتربێت لەوەی كە هەیەتی بەهۆی ئەو تێچووەی كە بۆ دروست بوونی دەیەوێت .
لەئیستا ئەلمانیا تاكە دەوڵەتە كە دانی بە بیتكون ناوە وە مامەلە پێكردنی رێپێداوە .بەڵام وڵاتانی تر بەهیچ جۆرێك مامەلەی پێناكەن هەرچەندە لەم كۆتایاندا دادوەرێك لە ئەمەریكا مامەلەكردنی بە بیتكون رێگەپێدا، بەڵام هیچ دەرهاوێشتێكی نەبوو.
بۆ دەستكەوتنی بیتكون دەمانەوێت زیاتر روونی بكەینەوە بە نیشاندنی نموونەی دەرهێنانی ئەلماس یان زێر كە بۆ دەرهێنانی لە ژێر زەوی پرۆسەیەكی زۆری دەوێت و هەروەها ماندبوونێكی زۆری دەوێت لەگەڵا بەرجەست بوونی چەندین ئامێر. لە هەمان كاتدا بۆ بەدەست هێنانی بیتكون چەندین پرۆگرامی هەیە لە ئەنترێت بۆ بەدەست هێنانی لەگەل بوونی كارەبایەكی بەردەوام.
لەئیستادا، هەرێمی كوردستان مامەڵەی فەرمی بە بیتكون ناكرێت، هەرچەندە خەڵكانێكی زۆر ئاشنایەتیان و زانیاریان لەسەر هەیە. ئەمە دەبێتە ئەزموونێكی نوێ بۆ گەشەسەندنی ئابووری هەرێمی كوردستان. ئەمەش جگە لەوەی پێویستە تەوای پێداویستیەكانی بۆ دابین بكرێت لە هەمان كاتیشدا پێویستە ئەم پرۆسە ئابوورییە لە چوارچێوەی یاسایەكەوە فراواتر بكرێت.

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو