ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاده‌گیرێت

ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاده‌گیرێت

زاری كرمانجی - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر، هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت بۆ ماوه‌یه‌ك راده‌گیرێت.

له‌ ئاگادارییه‌كدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت بڵاوی كرده‌وه‌‌، بەھۆی جەرد و پاکتاوکردنی ئامار و کار و چالاکییەکانی ساڵی 2020، له‌ رۆژی 25/12/2020 تاكو 3/1/2020، ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت راده‌گیرێت.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌:

‎بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداری ھاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێر و دەوروبەری دەکاتەوە بەھۆی جەرد و پاکتاوکردنی ئاماروکاروچالاکییەکانی سالی (2020) له‌به‌رواری (25/12/2020) تاکو به‌رواری (3/1/2020) سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانی ده‌رهێنان و نوێ کردنه‌وه‌ی پاسپۆرت لەسەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ڕادەگیرێت بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین پێش به‌رواری دیاری کراو سه‌ردانمان بکه‌ن بۆ ڕایی کردنی مامه‌ڵه‌کانیان.

‎وەرگرتنەوەی پاسپۆرت ڕاناگیرێت، ئەو هاوڵاتیانەی پێشتر مامەڵەیان پێشکەشکردوە دەتوانن پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوەوە لە نووسینگەکانی (نووسینگەی پاسپۆرتی دووی دەوروبەر - نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران - نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە)

* تێبینی سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێ کردنەوە و وەگرتنەوەی پاسپۆرت لە نووسینگەی یەکی پاسپۆرت رادەوەستێت هیچ مامەڵەیەک ناکرێت تا کۆتایی ڕێکەوتی دیاری کراو.

*ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر*

زۆرترین بینراو