دواین زانیاری لەسەر ئەو یاریزانەی تووشی پێکانێکی سەخت بوو

دواین زانیاری لەسەر ئەو یاریزانەی تووشی پێکانێکی سەخت بوو

سەردار قازی ـ سۆران:
لەیارییەکانی گەڕی دووهەمی خولی پلە نایابی تیپە میللیەکانی سۆران، یاریزانی تیپێکی سۆران تووشی پێکانێکی سەخت بوو. 
ئەدیب ئەحمەد، یاریزانی تیپی بادلیان لەیاریی بەرامبەر باڵەکیان، بەر یاریزانێکی رکابەر کەوت و تووشی پێکان بوو.
بەگوێرەی زانیاریی ئەدیب، قاچی شکا شەوی رابردوو نەشتەرگەری لەیەکێک نەخۆشخانەکانی هەولێر، بۆ ئەنجامدراوە ئێستا تەندروستی جێگیرە و لەنەخۆشخانە دەرچووه.
ئەو پێکانەی ئەدیب تووشی بووە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 6 مانگ لەیاریگەکان دووریدەخاتەوە.