دوای توشبوونی بە کۆرۆنا باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق چارەنووسی سەردانەکەی پاپا ئاشکرا دەکات

دوای توشبوونی بە کۆرۆنا باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق چارەنووسی سەردانەکەی پاپا ئاشکرا دەکات

مەهدی محەممەد - زاری کرمانجی :
میتجا لسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز، رایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ لسکۆڤار، سەرۆک قەشەکان کە کەسایەتی سەرەکین لە پلاندانان بۆ سەردانی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە تاقیکردنەوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو لە ئێستا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و ئەوەشی گووت کە تووشبوونی بە کۆرونا کاریگەری لەسەر پلانی سەردانی پاپا نابێت و ڕوونیشکردووە کە ئەو لەگەڵ چەندین کارمەندی دیکەی باڵیۆزخانەکە خۆیان کەرەنتینە کردووە.
وا بڕیارە پاپا ڕۆژی هەینی بگاتە عێراق، بۆ ئەوەی سەردانێکی چوار ڕۆژی دەست پێ بکات بۆ دەربڕینی هاوبەندی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگەی مەسیحی لە پارێزگاکانی عێراق و  کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان یش دیداری دەبێ.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە عێراق رۆژ بە رۆژ رێژەی تووشبوونی هاووڵاتیانی بە کۆرونای نوێی لە هەڵکشان دایە و دەسەڵاتدارانیش گەشتی نێوان چەند پارێزگایەکی قەدەغە کردووە.

زۆرترین بینراو