دوای ساڵێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا

دوای ساڵێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا

زاری كرمانجی-رواندز: لە ساڵی رابردوودا كەسێك بە كوشتنی دوو كەسی سنووری قەزای رواندز تۆمەتباركراو لەدەست یاسا رایكرد و لە سنووری سۆران دەستگیركرا.
مقەدەم شیمال دێوالی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، رایگەیاند " ساڵێك لەمەوبەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە گوندێكی لە نێوان دوو بنەماڵە لە سنووری قەزای رواندز دروست بوو، كێشەكە پەرەی سەند و دواجار لەلایەن كەسێك دوو كەس كوژران و تۆمەتبارەكە رایكردو توانی ئەو كات خۆی رزگار بكات، پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان سۆران هەموو رێوشوێنێكیان گرتە بەر بۆ دەستگیركردنی تاوانبارەكە، بەڵام خۆی حەشاردەداو لەدەست هێزە ئەمنییەكان".
ئاماژەشی بەوەدا " دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێك بەسەر رووداوەكە، دواجار رۆژی 9-10-2019 بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران و بە هاوكاری پۆلیسی رواندز و سۆران و ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی سنوورەكە توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن و رووبەڕووی یاسا كرایەوە، لەگەڵ دەستگیركردنی دەستیش بەسەر برێك چەك و تەقەمەنی داگیرا كە لەلای ناوبراو بووە.

زۆرترین بینراو