دوای فاكسەكە میسی زەرەمەندی یەكەمە

دوای فاكسەكە میسی زەرەمەندی یەكەمە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوایی ئەوەی لە پشووەكانی ئەم هاوینەی بەرشەلۆنە، لیۆنێل مێسی ویستی كامپ نوو جێبهێڵێت، بەڵام لەلایەن یانەكەی رێگری لێكرا و بە زۆر هێڵدرایەوە، بەڵام تا ئێستا لیۆ زیانمەندی یەكەمی یانەكەی و بارتۆمیۆش سوودمەدنی یەكەمە.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، مێسی هەوڵی زۆریدا بەرشە جێبهێڵێت، بەڵام رێگری لێكرا و نەیتوانی ئەمە بكات، كەچی ئێستا لویس سوارێز و ڤیدال، دوو نزیكتین هاوڕێی یانەكەیان جێهێشت و یانەكە بەردەوامە لە فرۆشتنی یاریزانان، كەچی تا ئێستاش هیچ گرێبەستێكی گەورەی ئەنجام نەداوە.
رۆناڵد كومان لەگەڵ بوونی بە راهێنەری بەرشەلۆنە، چەندین یاریزانی یانەكەی لە پلانەكانی دەرهێناو داوای رۆیشتنی لێكردن، بەڵام تا ئێستا نەیتوانی هیچ یاریزانێك دیار بگوازێتەوە، سەرەڕای ئەوەی بارتۆمیۆش دژی هاندەرانی یانەكە وەستاوەتەوە و نایەوێ دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی یانەكە بێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو