دوای مەرگیشی بەرهەمەكانی جگەر خوێن بڵاو دەكرێنەوە

دوای مەرگیشی بەرهەمەكانی جگەر خوێن بڵاو دەكرێنەوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : شاعیری ناوداری كورد جگەر خوێن دوای چەندین ساڵ كۆچی دوایی كردن تا ئێستا بەرهەمەكانی گرنگن و خوێنەری خۆی هەیە و كچەكەشی ئاشكرای دەكات كە بڕیارە ژمارەیەك شیعری نویێ‌ جگەر خوێن چاپ و بڵاو بكەنەوە .
رۆژین ، كچی شاعیری ناوداری كورد جگەر خوێن بە زاری كرمانجی گووت" باوكم زیاتر لە سەد بەرهەمی نووسینی هەیە و تا 30 بەرهەم چاپكراون و ئەوانی تر هێشتا ماون چاپ نەكراون ، داوایەكی زۆر لە سەرمان هەیە كە ئەو بەرهەمانەی ماون چاپ و بڵاو بكەینەوە ، بەڵام تا ئێستا ئەو دەرفەتە دروست نەبووە ،ساڵانە لە بیرەوەری كۆچكردنی دا لە هەر چوار پارچەی كوردستان سەردانی گۆڕەكەی دەكەن ، هەر كەسەو لەلای خۆیەوە بە چەند دێرێك وەسفی دەكەن و كۆچی دوایی جگەر خوێن بە خەسارەتێكی گەورە دەزانن لە بواری ئەدەبی كوردی و هەمیشە دەڵێن كە جگەر خوێن بەشێكە لە فەرهەنگی ئەدەبی كوردی , ئێمەی كەس و كاری جگەر خوێن شانازی بەو ئەدەبەوە دەكەین" .
رۆژین گووتیشی" جگەر خوێن زۆر جار دەی گووت خەونی من ئەوەیە دەوڵەتی كوردستان ببینم كە ئاڵای كوردستان لە سەر باڵەخانەی دەوڵەت دەشەكێتەوە ، بەڵام بەداخەوە باوكم كۆچی دوایی كرد و ئەو رۆژەی نەدیت هیوادارم ئێمەی كچ و نەوەكانی جگەر خوێن ئەو رۆژە ببینین ".
رۆژین ئەوەشی خستەڕوو"ئەم دیوانانەی جگەر خوێن چاپكراون , دیوانی یەكەم (پریسك و پەتی) ساڵی 1945 دیمەشق ، دیوانی دووەم (سەورا ئازادی) 1954 دیمەشق، دیوانی سێیەم (كیمە ئەز) 1973 دیمەشق ، دیوانی چوارەم (روناك) 1980 ستوكهوڵم ،دیوانی پێنجە م (زەند ئاڤێستا)1981 ستوكهوڵم ، دیوانی شەشەم (شەفەق)1982 ستوكهوڵم ، دیوانی حەوتەم (هێڤی) 1983 ستوكهوڵم ،دیوانی هەشتەم (ئاشتی) 1985 ستوكهوڵم ، دەستووری زمانی كوردی 1961 بەغدا ، فەرهەنگ پەرچێ‌ یەكەم 1962 بەغدا , فەرهەنگ پەرچێ‌ دووەم 1962 بەغدا, چەندین دیوان و بەرهەمی جگەر خوێن چاپ و بڵاو كراونەتەوە ژمارەیەك بەرهەمی نوێ‌ ماوە چاپ نەكراون ،داوایەكی زۆر لێمان دەكرێت چاپیان بكەین بەڵام جارێ‌ ئەو كاتە نەرەخساوە هەركاتێك گونجاو بۆ ژمارەیەك بەرهەمی نەبینراوی جگەرخوێن چاپ دەكەین و بڵاوی دەكەینەوە" .
شاعیری ناوداری كورد شێخ موس حەسەن محەمەد ،ناسراو بە جگەرخوێن ساڵی 1903 لە گوندی حەسارا ماردین لە باكووری كوردستان لە دایكبووە، ساڵی 1925 بە تەواوی دەبێتە نووسەر و شیعرەكانی دەنگدانەوە دروست دەكەن بەڵام 22/10/1984 لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی دەكات و پێش كۆچكردنی وەسیەت دەكات لە لە قامشلو بینێژن ."

 

زۆرترین بینراو