دوای پاكسازی مين لە سنووری پارێزگای هەولێر چەند زەویەك رادەستی خاوەنەكانیان كرانەوە

دوای پاكسازی مين لە سنووری پارێزگای هەولێر چەند زەویەك رادەستی خاوەنەكانیان كرانەوە

زاری كرمانجی-سۆران:
رابەر ئەنوەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، رایگەیاند " لە درێژەی كاروچالاكیەكانماندا رۆژی پێنج شەممە 26/11/2020 لە دەڤەری سۆران، سنووری قەزاكانی (سۆران، رواندز، مێرگەسۆر) ژمارەیەك مین و پارچە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی كە مەترسیان بۆ هاووڵاتیان دروست كرد بوو، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەكان (EOD) لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، دوورخرانەوە بۆ پوچەڵكردنەوەیان و لەناوبردنیان".
گووتیشی " لەلایەكی دیكەوە دوای كاركردنی تیمەكانی پاكسازی لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، لە سنووری پارێزگای هەولێر لە هەریەك لە قەزاكانی (كۆیە، مێرگەسۆر، سۆران) چوار كێلگەی مین لە گوندەكانی (سوسێ، تاوكان، بەنۆك) بەڕووبەری 55 هەزار و 970 مەتر چوار گۆشە كە زیاتر لە 147 مین و پارچە تەقەمەنی جەنگی تێدا دۆزرانەوە لەناوبران و ڕادەستی خاوەنەكانیان كراونەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو