دوای 38 ساڵ یانەكەی كردە پاڵەوانی كێشوەر

دوای 38 ساڵ یانەكەی كردە پاڵەوانی كێشوەر

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی بەفەرمی گرێبەستی خۆرخی خیسوس، راهێنەری یانەكەی نوێكردەوە.
فلامینگۆ لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا نوێكردنەوەی گرێبەستی خیسوسی تا هاوینی 2021 راگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەدا گفتوگۆیان لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكە كرد.
راهێنەرە پۆرتوگالییەكە لە ماوەیەكی كەمدا جێگەی پەنجەی خۆی لە یانەكەدا دیاركردو رۆڵی گەورەی بینی لە سەركەوتنەكانی ئەم دواییەی یانەكەدا، بەتایبەتیش لە بردنەوەی نازناوی جامی لیبەرتادۆرێس و خولی بەڕازیل.
بەر لەو راهێنەرە یانە سوور و رەشەكە لە 1981ەوە نەیتوانی بوو هیچ نازناوێكی كیشوەری بباتەوە، بەڵام خیسوس دوای 38 ساڵ نازناوەكەی بۆ یانەكە بەدەستهێنا، جگە لەوەش لە ساڵی 2009ەوە یانەكە نازناوی خولی وڵاتەكەی نەبردبووە.
دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی خیسوس گووتی" بڕوای ئێمەی هەمان ئەوەی ساڵی رابردووە، كارێك دەكەین بۆ ئەوەی جارێكی تر بگەینەوە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان، ئامانجی گەورەمان هەیە كە بەشێكیان بەدی نەهاتوون، كە دەمانەوێ كار بۆ بەدەستهێنانیان بكەین، یەكێك لەوانە پێویست بوو لیبەرتادۆرێس ببەینەوە".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو