دوا دەکرێت هێزی زیاتری ئاسایش لە بازگەکان جێگیر بکرێت

دوا دەکرێت هێزی زیاتری ئاسایش لە بازگەکان جێگیر بکرێت

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی ناوەخۆ بڕیاری ئەوەی دا کە هاتووچۆ لە نێوان پارێزگایەکان قەدەغە دەکرێت.

بەرپرسێکی ئەمنیش بۆ زاری کرمانجی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گووتی" پێشبینی ئەوە دەکرێت بەهۆی ئەو بڕیارەی دراوە لەزۆربەی بازگەکان کێشە درووستبێت، لەبەر داخستنی ڕێگاکان، بۆیە پێویستە ژمارەی کارمەندانی ئاسایش لەبازگەکان زیادبکرێت، چوونکە وەک پێویست خەڵکەکە پابەند نابن.

جێگای باسە لە کاتژمێر 12ی ئەمشەو بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوو چۆ لە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەدرێت و بەقسەی وەزیری ناوەخۆش بێت بۆ رۆژانی داهاتوو رێکاری زیاتر دەگیرێتە بەر.

زۆرترین بینراو