دوا زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لەگەڵ بەغدا

دوا زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لەگەڵ بەغدا

گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هاوتاكردنی مووچەی شەهیدانی هەرێم لەگەڵ بەغدا پێویستی بەوە هەیە لە پەرلەمانی كوردستان و عێراق هەردوولا یاساكە هەموار بكەنەوە، ئەوەش كاتی دەوێت.
فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دیاركرد:" دوای ئەوەی كە لیژنەیەك لە بەغدا بە سەرۆكایەتی ناجح شەمەڕی سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق پێكهات و راسپاردەكانی دایە ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە زیندانیانی سیاسی هیچ گرفتێكی یاسایی نیە، بەڵام تایبەت بە مووچەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان لەلایەن هەر دوولاوە هەموار بكرێتەوە،تاكو هاوسەنگ بێت و مووچەكانیان بچێتە سەر بەغدا، ئەوەش پێویستی بە كاتە.
گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكراشی كرد:" بە گوێرەی بەرنامەكان، بەرنامەی كابینەی نۆیەم درێژە پێدەری كارەكانی كابینەی هەشتەم دەبێت چ كار كردن لەسەر گۆڕە بە كۆمەڵەكان، چ كار كردن لەسەر ناساندنی جینۆساید، چ لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بە گوێرەی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان".

زۆرترین بینراو