دووبارە نەوت بە قوتابخانەکان دەدرێتەوە

دووبارە نەوت بە قوتابخانەکان دەدرێتەوە

محەممەد مەحموود- رواندز
دوای ئەوەی لەوەرزی یەکەمی خوێندن بەشەنەوتی قوتابخانەکان دابەشکرا لەو رێژەییەی بۆیان دیاریکرابوو، لە ئێستادا لەناوچە شاخاوییەکان دەستکراوە بەدابەشکردنی بەشی دووەمی نەوتی قوتابخانەکان.
لەم بارەیەوە سامان عەزیز بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی رواندز بۆ زاری کرمانجی گووتی:" وەک پەروەردەی رواندز،ئاگاداری گشت بەڕێوەبەرەی قوتابخانەکان و باخچەکانی، سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز دەکەینەوە، لە ئەمڕۆوە بەزووترین کات ئامادەکاری تەواو بکەن، بۆ دووبارە پێدانەوەی بڕە نەوتی ساڵانەی قوتابخانەکان.
سامان عەزیز گووتیشی:" هەر ئەمڕۆ لەناوچە شاخاوییەکان و شوێنە دوورە دەستەکان، دەست بەدابەشکردنی كرا.
بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی رواندز ئەوەشی گوت:" پێویستە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و باخچەکان موبایلیان هەردەم کراوەبێت، ئاگاداری تەلەفۆنی لیژنەی نەوت بن.
بۆزانین نەوتی قوتابخانەکان ڕێژەی دابەشکردنەکەی 100%، سەدا شەست لەقۆناغی یەکەم دابەشكراوە و سەدا چلیش لەقۆناغی دووەم دەدرێت بە قوتابخانەکان.

زۆرترین بینراو