دووەمجارە لالیگا رادەگیرێ

دووەمجارە لالیگا رادەگیرێ

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵیە وەرزشییەكان: یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە شێوەیەكی فەرمی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا یارییەكانی خولی لالیگای ئیسپانی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
پێنجشەممەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەكی فەرمی تووشبوونی یاریزانێكی تیمی باسكەی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا راگەیاندو بڕیاریدا بۆ ماوەی 15 رۆژ تەواوی تیمە وەرزشییەكانی بخاتە ژێر چاودرێی پزیشكی و لە كەرەنتینەدا بن.
تا ئێستا لە مێژوی ئیسپانیادا تەنها یەكجار خولی یانەكانی ئیسپانیا راگیراوە ئەویش ساڵانی 1936 بۆ 1939 بووە، بەهۆی جەنگی ناوخۆییەوە لەو وڵاتە بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرجەم پاڵەوانێتیە وەرزشییەكان رأگیراوە.
راگرتنی ئەم خولە تا ئێستا دیار نیە ئەنجامەكانی رەتدەكرێتەوە یان تەنها راگرتنێكی كاتیە، زیانی 600 ملیۆن یۆرۆ لە حكومەت و رێكخراوی لالیگا دەگەیەنێت.
ئەمەو بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی خێرا بە نێو وڵاتانی ئەوروپادا، خولەكە راگیراو دەستەی بەڕێوبەرانی یارییەكانی خولەكانی ئیسپانیا، بڕیاریاندا, بەڵام ماوەی راگرتنی خولەكەو دەستپێكردنەوەی یارییەكان تا ئێستا دیاری نەكراوە.
لە ئێستادا زۆرێك لە خول و پاڵەوانێتیە وەرزشییەكانی جیهان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەوە راگیراون و بەشێكی دیكەشیان بە بێ ئامادە بوونی هاندەر بەڕێوەدەچن، لە هەمان كاتدا یارییەكانی خولی باسكەی ئێن بی ئەی ئەمریكی دواخران، بەهۆی تووشبوونی یاریزانێكی ئەو خولە بە ڤایرۆسی كۆڕۆناوە، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی یاریزانان و هاندەرانی وەرزشی.

زۆرترین بینراو