دوو كچی دەستڕەنگین لە رۆژی خۆشەویستی گوڵ و میخەك نمایش دەكەن

دوو كچی دەستڕەنگین لە رۆژی خۆشەویستی گوڵ و میخەك نمایش دەكەن

زاری كرمانجی-خه‌لیفان: كوێستان و ڤیان دوو خوشكی خاوەن بەهرەو دەسڕەنگینی دانیشتووی ناحیەی خەلیفان، بەدرووشمی با لە ڕۆژی خۆشەویستی گوڵ ببەخشین بە خۆشەویستان، گوڵی سورو سێو میخەك نمایش دەكەن.
ڤیان مەحموود، دانیشتووی ناحیەی خەلیفان سەربە قەزای سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " خۆم و مامۆستا كویستانی خوشكم، توانیومانە بەكاری دەست ڕەنگینی وەك دروو‌نی جل و بەرگ و دروستكردنی ملوانكەو میدالیاو جۆرەها شتی تر، تاڕادەیەك كار بۆخۆمان بدۆزینەوەو تا ئێستاش چەندین پیشانگامان بۆ كراوەتەوەو خەڵكی سەرسام بوونە بەم شتانەی كە دروستیان دەكەین و تەنانەت خواستی زۆریشیان لەسەرە، ئەگەر هاوكاری و پاڵپشتی زیاتریشمان بكرێت، دەتوانن شتی زیاترو سەرەنج ڕاكێش دروست بكەین".
گووتیشی " ئەمڕۆ 2/14 كە بەڕۆژی خۆشەویستی دیاریكراوە، بەدرووشمی با لە ڕۆژی خۆشەویستی گوڵ ببەخشین بە خۆشەویستان، هەستاوین بە دروست كردن و نمایشكردنی، جۆرەها گوڵی سورو سێو و میخەك و هەناری دەستكرد، بۆ ئەوەی كەسەكان بەخۆشەویستانیان ببەخشن، مەرجیش نییە ئەم ڕۆژە تەنها پەیوەیست بێت بە خۆشەویستی نێوان كوڕو كچان، بەڵكو لەوانەیە گوڵ و دیاری ببەخشن بە ئەندامانی خێزانیان بە هاوڕێ یانیان و كەسە نزیكە كانیان.

 

زۆرترین بینراو