دوو كەس لەچیای هەڵگورد رزگار كران

دوو كەس لەچیای هەڵگورد رزگار كران

زاری كرمانجی-چۆمان: دوای ون كردنی ڕێگاو گیر خواردنیان لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی دوو هاووڵاتی لە بناری چیایی هەڵگورد رزگار كران.
عەمید عیماد كەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت "درەنگانی شەوی رابردو بنكەی بەرگری شارستانی حاجی ئومەران و چۆمان، لە بناری چیایی هەڵگورد لە ئوپراسیونێكی رزگاركردندان سەركەوتوبون و توانیان 2 دوو شاخەوان رزگاربكەن كە رێگایان وون كردبو و دابڕابون لە كروپی شاخەوانی".
ئەوەشی ئاشكراكرد "هەردوو شاخەوانەكە گواسترانەوە بۆ نەخوشخانەی چۆمان، بۆ چارەسەكردنیان چونكە ماوەیەك لە بەر باران و سەرما مابونەوە، خۆشبەختانە رەووشی تەندروستیان بەرەو باش بوونە.

زۆرترین بینراو